تشرینی دووه‌م 10, 2020 08:04 Asia/Tehran
  • توییتی زەریف لە سەروبەندی گەشتەکەی بۆ پاکستان

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی سێ شەممە لە سەروبەندی گەشتەکەی بۆ «ئیسلام ئاباد»ی پێتەختی پاکستان لە توییتێزدا ڕایگەیاند: لەگەڵ ھاوتا پاکستانییەکەی، قەرماندەری سوپاو سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە سەبارەت بە بابەتگەلی دوولایەنەو ناوچەیی وتووێژ دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە توییتێردا نووسیویەتی: ڕۆژی سێ شەممە کۆمەڵێک وتووێژ لە ئاستی باڵادا لە بارەی بابەتگەلی دوو لایەنە و ناوچەیی لەگەڵ برایانم «شاە مەحمود قورەیشی» وەزیری دەرەوە، ژەنراڵ «باجوا» فەرماندەری سوپاو «عیمران خان» سەرۆک وەزیرانی پاکستان ئەنجام دەگرێت.

زەریف وتیشی: ئەم دیدارانە دوای ئاھەنگی ڕێزگرتن لە ڕۆژی «ئیقباڵ لاھوری» وەک توێژەری گەومرەی جیھانی ئیسلام، شاعیری نێونەتەوەیی و بانگخوازی ماندوویی نەناسی یەکگرتنی موسڵمانان کە ھەردووک نەتەوەی ئێران و پاکستانی پێکەوە گرێ داوە، ئەنجام دەگرێت.

زەریف ئەمڕۆ سێ شەممە لە سەردانێکی دوو ڕۆژەدا دەگاتە پاکستان.

نۆھەمی نوامبەر ساھای لەدایک بوونی «ئیقباڵ لاھوری» شاعیرو بیرمەندی موسڵمانی پاکستانی وەک ڕۆژ «ئیقباڵ» ناودێری کراوە.

سەرپەیڤ