تشرینی دووه‌م 10, 2020 17:39 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی: ئێران دەتوانێ پێداویستییە ژێرخانییەکانی ئەندامانی «شانگھای» دابین بکات

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وێڕای ئاماژە کردن بە سیاسەتی بنەمایی تاران لەمەڕ ھێزمەند کردنی دابی دراوسێگەری، متمانە چێکردن و دیالۆگ لەگەڵ دراوسێکانی، وتیشی: ئێران وەکو گەورەڕێیەکی پەیوەندیدەر لە ڕۆژئاوای ئاسیا، پێی دەکرێ پێداویستییە ژێرخانییەکانی زۆرێک لە وڵاتانی ناوچەکەو ئەندامانی «شانگھای» دابین بکات.

«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی سێ شەممە لە بیستەمین دانیشتنی سەرکردەکانی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوەی ھاوکاریی «شانگھای» کە بە شێوەی ئۆنلاین و بە میوانداریی «ڤلادیمیر پوتین» سەرۆک کۆماری ڕووسیا بەڕێوەچوو، وێڕای ئاماژە کردن بە پێویستیی لەبەر گرتنی ھەڵوێستێکی یەکانگیر بۆ بەرنگار بوونەوەی تەشەنای کۆڤیدی_١٩، وتیشی: ئێران ئامادەی بە ھاوبەش کردنی ئەزمونەکانیەتی لە خەباتی دژی کۆڤیدی_١٩ لەگەڵ وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوەی ھاوکاریی «شانگھای».

ڕۆحانی لە درێژەی وتەکانی دا بە دەربڕینی ئەمەی کە ئاسایشتی پاوەچێ تەنیا لە ڕێگای ھاوکاری، ھاوبەشی و ئاشتییەوە میۆگەر دەبێت، وتیشی: ئێران لە سەر ھاریکاری کردن لەگەڵ ھاوبەشەکانی و ڕێکخراوەی ھاوکاریی «شانگھای» بۆ بەرنگار بوونەوەی کاریگەری تیرۆریزم، توندئاژۆیی و قاچاخی ماددە سڕکەرەکان، بەردەوام دەبێت.

«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ھەروەھا وێڕای خۆشحاڵی دەربڕین لە بڕیاری ئەم دواییە یەریڤان و باکوو بۆ کۆتایی ھێنان بە تێکھەڵچوونە سەربازییەکان و دەستپێکی ڕەوتی چارەسەریی دیپلۆماسیانەی کێشەکانیان، وتیشی: ئێران لە ھەرچەشنە ھەوڵدانێک لە ئاراستەی کەم کردنەوەی گرژی و ناکۆکییەکان و دامەزرانی سەقام و ئاسایشت و ئاشتییەکی پاوەجێ و دادگەرانە لە ناوچەکەدا پێشوازی دەکات.

ڕۆحانی بە ئاماژە بەمەش کە بەم زووانە بە تۆکمەکرانی ڕێگای ئاسنی «ڕەشت بۆ بەندەری ئەنزەلی» لە قەراخی دەریای خەزەر، ڕێگای ئاسنی ڕێڕەوو کریدۆری باکوور بۆ باشوور مسۆگەر دەبێت، وتیشی: کەوتنەگەڕی ڕێگای ئاسنی «خاف بۆ ھەرات»یش لە ماوەی چەند حەوتەی داھاتوو، دەبێتە خەڵات و یارمەتیدانێکی ھەرە بایەخمەندی ئەفغانستان و وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاست بۆ دەست ڕاگەییشتنی کەم خەرج بە ئاوە ئازادەکان و ئەورووپاو بازاڕی ئێران و وڵاتانی ناوچەکە.

«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ھەروەھا وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە دەرەنجامی ھەڵبژاردنەکانی ئەمریکا ئەوەی دەرخست کە نەک ھەر جیھان، بەڵکو جەماوەری ئەمریکاش لە بەر سیاسەتە ھەڵەکانی دەوڵەتی ئێستای وڵاتەکەیان تەنگیان پێ ھەڵچنڕاوە، وتیشی: ئێستاکە ئیدی نۆرەی ھەڵبژێردراوان و کاربەدەستانی تازەی ئەمریکایە کە بە باشی لە پەیامی گەلەکەیان تێ بگەن و ئەم ھەوڵەی گۆڕینی سیاسەتی دەرەوەیی خۆیان و لە پەیوەندی لەگەڵ وڵاتان و گەلانی دیکە، لە کردەوەدا بسەلمێنن.

سەرپەیڤ