تشرینی دووه‌م 11, 2020 11:45 Asia/Tehran
  • عەراقچی: ئێران لە بەر ھاتنی بایدێن شاگەشکە دایناگرێت

یاریدەری سیاسیی وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران وێڕای ئاماژە کردن بە ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئەمریکا وتی: ئێران لە مانەوەی «دۆناڵد ترەمپ» ناتۆقێت لە ھاتنی «بایدێن»یش شاگەشکە دایناگرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «سەیید عەبباس عەراقچی» یاریدەری سیاسیی وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران، ڕۆژی چوارشەممە بە دەربڕینی ئەمەی کە مانەوەی «دۆناڵد ترەمپ» و ھاتنی «بایدێن» ھیچ شوێنێک لە سەر سیاسەتی ئێران دانانێت، وتیشی: ئێران لە سەر بنەمای بەرژەوەندییەکانی خۆی بڕیار دەدات و ھەڵس و کەوت دەکات.

عەراقچی وێڕای ئاماژە کردن بە ڕووداوەکانی سەرۆک کۆمارەتیی ئەمریکا وتی: پاڵێوراوانی سەرۆک کۆمارەتیی وڵاتێک کە بانگەشەی گەورەترین دیموکراسیی دنیا دەکەن، یەکتر بە ساختەکاری تۆمەتبار دەکەن و تەواوی ھەڵبژاردنەکە لە بەر ئەو ساختەکارییانەی کە بانگەشەی دەکەن، بە گەندەڵ دەزانن.

یاریدەری سیاسیی وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران وتیشی: ھەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتیی ئەمریکا ڕواڵەتی درۆینەی دیموکراسیی ئەمریکایی و داڕشتە تەواو لاوازەکەی ئاشکرا کردو تێکی شکاند.

عەراقچی بە دەربڕینی ئەمەی کە کۆمەڵگای ئەمریکا بووە بە دوو جەمسەری وتیشی: ئەمریکا بە ھەل و مەرجێک گەییشتووە کە دوو جەمسەری ھاوتەریبی تیادایە و ئەم دوو جەمسەرە ھێزمەندەش پێکەوە ململانێ دەکەن و حەزیان لە چارەی یەکتر نییە.

سەرپەیڤ