تشرینی دووه‌م 12, 2020 14:13 Asia/Tehran
  • دان پیادانانی سەرکردەی تاقمی تیرۆریستی «ئەلئەحوازیە» بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ دەزگای ھەواڵگریی عەرەبستان

سەرکردەی تاقمی تیرۆریستی «ئەلئەحوازیە_حرکة النضال العربی لتحریر الأحواز‎» وێڕای دان نان بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ دەزگای ھەواڵگریی عەرەبستانی سەعودی، وردیاتێکی تازەی سەبارەت بە ھەنگاوە تیرۆریستییەکانی ئەم تاقمۆکەیە لە ئێراندا ڕوون کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، «حەبیب فەرەجوڵڵا چەعب» ناسراو بە « حەبیب ئوسەیود»  سەرکردەی تاقمی تیرۆریستی «ئەلئەحوازیە» لە وتووێژێکدا وێڕای ئاماژە کردن بە قۆڵبەست کرانی لە لایەن ھێزەکانی وەزارەتی ئیتیلاعاتی ئێرانەوە وتیشی: حەبیب نەبگان، یەعقوب نیسی و عیسا سواری ئەندامانی دیکەی ئەم تاقمۆکەیە لە ھێرشی تیرۆریستیی ٢٢ی سپتامبەری ٢٠١٨ی ئەھواز دا دەستیان ھەبووە.

تیرۆریستانی ئەلئەحوازیە  ٢٢ی سپتامبەری ٢٠١٨ لە پەراوێزی بەرپاکرانی ئاھەنگی ڕێژەی ھێزە چەکدارکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئەھواز، تەقەیان لە خەڵکی ئاسایی کرد کە لە ئەنجام دا ٢٥ کەس ڤەھیدو زیاتر لە ٦٠ کەسیش بریندار بوون.

ئەم سەرکردەیەی تاقمۆکەی تیرۆریستی «ئەلئەحوازیە» ھەروەھا بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە دزی کردن لە کۆمپانیایەکی بەڵێندەرو ھەروەھا دزیی چەکدارانە لە بانکی «سادارت»ی ئەھواز لەو کارانەی ئەم تاقمۆکەیە بووە، وتیشی: ھەر لەو کاتەدا لەگەڵ دەزگای ھەواڵگریی عەرەبستان کاری خۆمانمان دەست پێکردو بەردەوام لە کۆبووەوەدا بووین

جێگای ئاماژەیە ئەم تاقمۆکەیە لە ماوەی ساڵانی ئەم دواییە بەنیازی ئەنجام دانی چەندین ھێرشی دیکە لە تاران و خوزستان بوو کە لە سای وریا بوونی ھێزەکانی ئیتیلاعاتی ئێران پوچەڵ کرایەوە.

سەرپەیڤ