تشرینی دووه‌م 14, 2020 07:59 Asia/Tehran
  • عێراقچی : ڕێگای ترانزیتی ئێران بۆ ئەرمینیا وئازەربایجان ناگۆڕدرێت

جێگری سیاسی وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: هیچ گۆڕانێک لە ڕێگاکانی ترانزیتی ئێران بەرە وئەرمەنستان یا کۆماری ئازەربایجان ئەنجام نابێت.

" سەیید عەباس عراقچی" ڕۆژی هەینی بە ڕەتکردنەوەی ئیدعا وبانگەشە گەلێک وەکوو داخرانی سنووری ئێران لەگەڵ ئەرمەنستان ، بەدی هێنانی کۆرێدور لە ناوخۆی خاکی ئەرمەنستان یا تەنانەت لە ناوخۆی خاکی ئێران وگۆڕانی ژئۆپۆلۆتیکی ناوچەکە وتی: ئەم جۆرە هەواڵانە پایە وبنەڕەتیان نیە وبە دوژمنایەتی وغەرەزی تایبەتی سیاسی وپڕۆپاگەندەیی ئەنجام دەبێت.

ناوبراو وتی: ئەوشتەی لە ڕیککەوتنی ئاگربڕی قەرەباغ دا هاتووە بەدی هێنانی کۆرێدوری رێگایی ، یاباشترە بۆترێت ڕیگایەکی ترانزیتی ، لەناوخۆی خاکی ئەرمەنستان لە نەخجەوانەوە بەرەو خاکی سەرەکی ئازەربایجانە کە ئاسایشت وئەمنیەتیی لەلایەن

ڕووسیا وە دەستەبەر دەکرێت وڕیگاکەیشی هێشتا بە وردی  دیاری نەکراوە.

سەرپەیڤ