سنووری "کێلێ" ی سەردەشت کرایەوە
تشرینی دووهم 14, 2020 12:47 Asia/Tehran
فەرمانداری سەردەشت وتی: بە هاوردە کردنی ١٠٠ جۆر کاڵای مۆڵەتدار لە سنووری کێلێ چالاکی ئەو بازاڕچە دوای ٢٠ مانگ دەستی پێکردەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نەخشی پوور ڕایگەیاند: بە هاوردە کردنی یەکەم وەجبەی کاڵا بریتی لە ٣٨٠ تایە و ٢ هەزار و ٨٠٠ چای ساز بە بڕی زیاتر لە ٣٥ هەزار دۆلار، هاوردە کردنی کاڵا لە ئەو سنوورەوە دەستی پێکرد.
فەرمانداری سەردەشت بە وتنی ئەوەی کە پێش بینی دەکرێت بە ئازاد کردنی هاوردە کردنی کاڵا لەو سنوورەوە بۆ ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی ناوچەکە هەلی کار دروست دەبێت، گوتی: لەو شارە زیاتر لە ٦٠٠ کارتی پیلەوەری دەرکراوە کە لەو ژمارەیە ٣٥٠ کارتی مۆڵەتدار و زیاتر لە ١٠٠ کارتی چالاکە.
نەخشی پوور وتیشی: هەروەها بۆ ٢٣ هەزار و ٧٠٠ کەس کارتی ئەلکترۆنیکی سنوورنشینی دەرکراوە و کارا کراوەتەوە.