ئامانجی ئێران و عێراق ، ئاڵووێری تیجاریی 20 ملیار دۆڵاریی
سەرکونسولی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی ، ئامانجی تاران و بەغدای گەیشتن بە ئاستی 20 ملیار دۆڵاری بازرگانی لە ساڵ دا راگەیاند .
مەهدی شوشتەری سەرکونسولی ئێران لە سلێمانی لە دیمانەیەک دا لە گەڵ کەناڵی دەنگوباسی سلێمانی کە ئەمڕۆ دوشەممە بڵاوبووەوە ، لە بارەی ئاسۆی پێوەندیەکانی تاران و بەغدا گوتی : رێککەوتنی سەرۆک کومارانی ئێران و عێراق ، گەیشتن بە ئاستی بیست میلیار دۆڵار ئاڵووێری تیجاری لە ساڵدایە .
شوشتەری بە ئاماژە بە پێوەندی ئابووریی ئێران و هەرێمی کوردستان لە سەردەمی کۆرۆنادا گوتی ، بە تەگبیر و رێککەوتنی کاربەدەستانی دوو لایەن ، ئاڵووێری تیجاری لە سەردەمی کۆرۆنادا بە رەچاکردنی هەموو پرۆتۆکۆلە تەندروستیەکان لە سنوورەکان درێژەی هەیە .
سەرکونسولی ئێران لە سلێمانی ئاماژەشی کردە کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە و میواندار یکردنی خەڵکی ئێران لە خەڵکی چەوساوەی ئەم شارە و گوتی ، بە هۆی جێگە و پلەی تایبەتی هەڵەبجە ، ئێران ئامادەی یارمەتیدان بە گەشە و ئاوەدانیی ئەم پارێزگەیە .