وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران : دەسەڵاتدارانی ئالی سعود تەنیا دڵ بدەنە پتانسێلەکانی جیھانی ئیسلام و ناوچەکە
وتەبێژی وەزاڕەتی درەوەی ئێران لە کاردانەوە بە لێدوانەکانی شای سعودی گوتی ، دەسەڵاتدارانی ئالی سعود تەنیا دڵ بدەنە پتانسێلەکانی جیھانی ئیسلام و ناوچەکە و دەستی دۆستایەتی ئێران ھەروا لە رووی ھەموو وڵاتە ئیسلامیەکان کراوەیە .
سەلمان کوڕی عەبدولعەزیز پادشای عەرەبستان لەم دواییانەدا لە ئاھەنگی دەسبەکاربوونی ھەشتەمین خولی ئەنجوومەنی شورای ئەم وڵاتە ، ھەندێ تۆمەتی لە دژی ئێران خستەڕوو و خوازیاری بەرەنگاربوونەوەی کۆمەڵی جیھانیی لە گەڵ ھەندێ کردەوەی تاران بوو .
سەعید خەتبیب زادە وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران رۆژی دوشەممە لە پرێس کۆنفڕانسێکی ڤیدیۆیی دا بە ئاماژە بەوەی کە قسە دوپاتکراو و لێدوانە شەکەتی ھێنەکانی دەسەڵاتدارانی سعودی شتێکی نائاسایی نیە ، گوتی ، رژێمی ئالی سعود ناتوانێ بە چڵێسی و چاوچنۆکیی بۆ کڕینی چەک و چۆڵ و نەناسینی دروستی ھاوکێشە ناوچەیی و نێودەوڵەتیەکان و سەرکوتکردنی خەڵکی خۆی ، ناوچەکە بەڕێوەبەرایەتی بکات .
وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران وتیشی : ئێران و عەرەبستان دراوسێن و چارەیەکیان نیە بۆ پێشخستنی ناوچەکە دەست بدەنە دەستی یەک .
خەتیب زادە بە ئاماژە بە گۆڕانکاریەکانی باکووری رۆژاوای ئێران گوتی : سنوورەکانی باکووری رۆژاوای ئێران ھیچ گۆڕانی نەکردووە و کریدۆرێکیش کە باسی دەکرێ رێگای ترانزیتیە .