تشرینی دووه‌م 17, 2020 10:06 Asia/Tehran
  • پەیامی سەرەخۆشیی ڕاوێژکاری ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی بۆ جەماوەرو دەوڵەتی سووریا

ڕاوێژکاری ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی کۆچی دوایی «وەلید موعەللیم» وەزیری دەرەوەی سووریای لە خەڵک و دەوڵەتی ئەم وڵاتە سەرەخۆشیی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ئیرنا،«عەلی لاریجانی» ڕاوێژکاری ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە پەیامێکدا بۆ «بەشار ئەسەد» سەرۆک کۆماری سووریا، وێڕای داخ و مەخابن دەربڕین لە بەر کۆچی دوایی «وەلید موعەللیم» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەم وڵاتە نووسی: ڕۆڵی کاراو کاریگەری «وەلید موعەللیم» وەزیری کاروباری دەرەوەی سووریا لە دخەباتی دژی تیرۆریزمی تەکفیری و بەرزکردنەوەی ئاستی ئاسایشتی ناوچەکە قەت لە بیر ناچێتەوە.

«وەلید موعەللیم» وەزیری کاروباری دەرەوەی سووریا سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە لە تەمەنی ٧٩ ساڵاندا کۆچی دوایی کرد.

سەرپەیڤ