تشرینی دووه‌م 17, 2020 12:52 Asia/Tehran
  • پەیامی سەرەخۆشیی قاڵیباف دوابەدوای کۆچی دوایی وەزیری دەرەوەی سووریا

سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران لە پەیامێکدا کۆچی دوایی «وەلید موعەللیم» وەزیری دەرەوەی سووریای سەرەخۆشیی کرد.

«موحەممەد باقر فاڵیباف» سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران  ڕۆژی دووشەممە لە پەیامێکدا بۆ «حەمودە سەباغ» سەرۆکی مەجلیسی سووریا وێڕای ھاودەردی دەربڕین لەگەڵ نوێنەرانی مەجلیس و جەماوەری ئەو وڵاتە، پێی داگرت: خوالێخۆشبوو «وەلید موعەللیم» لە سەردەمی ژیانی خۆی دا ھەوڵێکی زۆری دا بۆ ھێزمەند کردنی سەقام و ئاشتی لە ناوچەکەو داکۆکی کردن لە خۆڕاگریی جەماوەری سووریا لە بەرنگار بوونەوەی تیرۆریزمی تەکفیری و ھەڕەشەوگوڕەشەکانی ڕژێمی زایونی.

قاڵیباف ھەروەھا لە خوداوەندی تاقانە داوای ڕەحمەتی بەربڵاوی بۆ وەزیری کۆچکردووی دەرەوەی سووریا کردو ھەروەھا بۆ کەس و کاروبە جێ ماواتنی ئەو خوالێخۆشبووە تاقەت و پشوودرێژیی بە ئاوات خواست.

هەواڵدەریی فەرمیی سوریا سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە بە گێڕانەوە لە وەزاڕەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە هەواڵی کۆچی دوایی «وەلید موعەلیم» وەزیری دەرەوەی سووریایان راگەیاند .

 

سەرپەیڤ