ئامادە بوونی زانکۆی بەرگریی ئاسمانیی ئەرتەشی ئێران بۆ وەرگرتنی خوێندکارانی عێراقی
فەرماندەری ھێزی بەرگریی ئاسمانیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئامادە بوونی زانکۆی بەرگریی ئاسمانیی «خاتەمولئەنبیا (ص)»ی بۆ وەرگرتنی خوێندکارانی عێراقی و ھاوکاری لە بواری گواستنەوەی زانستی سەربازیی ڕاگەیاند.
ئەمیری سەرتیپ «عەلیڕەزا سەباحی فەرد» فەرماندەری ھێزی بەرگریی ئاسمانیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی سێ شەممە لە دیداری «مەعەن زەید ئیبراھیم عیلوان»فەرماندەری بەرگریی ئاسمانیی عێراق لە تاران وێڕای جەخت کردن لە سەر ئامادە بوونی ھەردووک وڵات بۆ پەرە پێ دانی ھاوکارییە سەربازییەکانیان ، وتیشی: بە سەرنجدانی ھەبوونی بارستایی گونجاوی مرۆڤی و فێرکاری و ژێرخانە سەخت ئامێرو نەرم ئامێرەکان لە بواری پسپۆڕایی زانستی بەرگریی ئاسمانی ، وەەرگرتنی خوێندکارانی عێراقی لە زانکۆی بەرگریی ئاسمانیی «خاتەمولئەنبیا (ص)» دەتوانێ یەکەم ھەنگاوی ئەم ھاوکارییانە بێتوژ
سەرتیپ «سەباحی فەرد» تیشکی خستە سەر ئەمەی کە ھاوکاری لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بۆ دابین کردنی ئاسایشتی ناوچەکە لەو ستراتژیانەی ئێرانەو ئینجا وتیشی: بە ھاریکاریی ئێران و عێراق ئاسایشتی ئاسمانی ناوچەکە بە باشی دابین دەکرێت.
«مەعەن زەید ئیبراھیم عیلوان»فەرماندەری بەرگریی ئاسمانیی عێراقیش لە دیدارەکەدا وتی: عێراق لە ھاوکاری و پەیوەندیی سەربازی لەگەڵ ئێران بۆ دابین کردنی ئاسایشتی ئاسمانیی پێشوازی دەکات و خوازیاری پەرە پێ دانی ھاوکاریەکان لە بواری تەکنیکی و ھەواڵگری و ئۆپراسیۆنە لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێراندا.