یەک لەسەر سێی ئێرانیەکان ھاوکاریی کۆرۆنایی وەرەگرن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i389325-یەک_لەسەر_سێی_ئێرانیەکان_ھاوکاریی_کۆرۆنایی_وەرەگرن
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاند بۆ قەرەبووی بێکاریەکانی قەیرانی کۆرۆنا یەک لەسەر سێی ئێرانیەکان ھاوکاری دەکرێن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 18, 2020 15:17 Asia/Tehran
  • یەک لەسەر سێی ئێرانیەکان ھاوکاریی کۆرۆنایی وەرەگرن

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاند بۆ قەرەبووی بێکاریەکانی قەیرانی کۆرۆنا یەک لەسەر سێی ئێرانیەکان ھاوکاری دەکرێن.

حەسەن روحانی سەرۆکی ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران دا رایگەیاند بۆ قەرەبووی زیانی بێکاریەکانی بە ھۆی کۆرۆنا ، یەک لەسەر سێی ئەو ئێرانیانەی کە مووچەیان نیە ، بۆ ماوەی چوار مانگ بە بڕی 100 ھەزار تمەن ھاوکاری دەکرێن و قەرزپێدانی یەک میلیۆن تمەنییش لەبەرچاو گێراوە . 

لە رۆژی شەممەوە لە ئێران رێوشوێنی توند بۆ پێشگری کردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری پەتای کۆرۆنا دەگیردرێتەبەر .