سەردانەکەی زەریف بۆ کۆماری ئازەربایجان و روسیا دواکەوت
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i389450-سەردانەکەی_زەریف_بۆ_کۆماری_ئازەربایجان_و_روسیا_دواکەوت
وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند سەردانەکەی محەمەد جەواد زەریف بۆ روسیا و کۆماری ئازەربایجان دواکەوت .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 21, 2020 20:02 Asia/Tehran
  • سەردانەکەی زەریف بۆ کۆماری ئازەربایجان و روسیا دواکەوت

وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند سەردانەکەی محەمەد جەواد زەریف بۆ روسیا و کۆماری ئازەربایجان دواکەوت .

بە پێی راپۆرتی راگەیاندن و کاروباری وتەبێژیی وەزاڕەتی دەرەوە ، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران ھۆکاری دواکەوتنی  بەرنامەی سەفەری ئەم حەوتەی محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێرانی بۆ مسکۆ و باکوی گەڕاندەوە بۆ بەرنامەی تایبەتی ئەنجوومەنی وەزیران و پێویستیی ئامادەبوونی ھەموو وەزیران و ئەندامانی کابینە لەو دانیشتنەدا.

وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران شەوی پێنجشەممە لە سەر توویتەری خۆی ھەواڵی سەردانی مەحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ روسیا و کۆماری ئازەربایجانی لە رۆژانی دوشەممە وسێشەممە راگەیاندبوو .