4 ملیار دۆڵار وبەرھێنانی بیانی لە ئێران راکێشراوە
تشرینی دووهم 22, 2020 09:07 Asia/Tehran
وەزیری ئابووریی و دارایی ئێران گوتی : لە 20 ی مارسەوە تا 21 ی ئوکتوبری 2020 ، سێ ملیار و 800 میلیۆن دوڵار سەرمایەی بیانی بۆ وەبەرھێنان راکێشراوە .
فەرھاد دژپەسەند ئێوارەی شەممە لە دیمانەیەک دا لە گەڵ کەناڵی یەکی تەلەفزیۆنی ئێران گوتیشی : چاوەڕوانیمان ھەیە ئەم وەبەرھێنانە تا کۆتایی ئەمساڵ و تا دوو ساڵی داھاتوو بتوانێ لە ئێران دەکاربێت .
وەزیری ئابووری ئێران بە ئاماژە بە ھەوڵی کۆمپانیا بنەمازانستیەکانی ئێرانی بۆ دابینکردنی پێداویستیە نێوخۆییەکان گوتی : بە ھەوڵی کۆمپانیا بنەما زانستیەکان لە ھاوردە کاری کەلوپەلی پێویستی بەرەنگاربوونەوەی کۆروناوە بووینەتە ھەناردەکاری ئەم کەلوپەلانە .
دژپەسەند دواجار گوتی : لە ئابووریی ئێران دا بنەمای کار ئەوەیە کە لە جیاتی خاوفرۆشیی ، بەرھەمەکانمان بە زێدەبایی بفرۆشین و ھەناردەمان ھەبێت .