4 ملیار دۆڵار وبەرھێنانی بیانی لە ئێران راکێشراوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i389464-4_ملیار_دۆڵار_وبەرھێنانی_بیانی_لە_ئێران_راکێشراوە
وەزیری ئابووریی و دارایی ئێران گوتی : لە 20 ی مارسەوە تا 21 ی ئوکتوبری 2020 ، سێ ملیار و 800 میلیۆن دوڵار سەرمایەی بیانی بۆ وەبەرھێنان راکێشراوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 22, 2020 05:37 Asia/Tehran
  • 4 ملیار دۆڵار وبەرھێنانی بیانی لە ئێران راکێشراوە

وەزیری ئابووریی و دارایی ئێران گوتی : لە 20 ی مارسەوە تا 21 ی ئوکتوبری 2020 ، سێ ملیار و 800 میلیۆن دوڵار سەرمایەی بیانی بۆ وەبەرھێنان راکێشراوە .

فەرھاد دژپەسەند ئێوارەی شەممە لە دیمانەیەک دا لە گەڵ کەناڵی یەکی تەلەفزیۆنی ئێران گوتیشی : چاوەڕوانیمان ھەیە ئەم وەبەرھێنانە تا کۆتایی ئەمساڵ و تا دوو ساڵی داھاتوو بتوانێ لە ئێران دەکاربێت . 

وەزیری ئابووری ئێران بە ئاماژە بە ھەوڵی کۆمپانیا بنەمازانستیەکانی ئێرانی بۆ دابینکردنی پێداویستیە نێوخۆییەکان گوتی : بە ھەوڵی کۆمپانیا بنەما زانستیەکان لە ھاوردە کاری کەلوپەلی پێویستی بەرەنگاربوونەوەی کۆروناوە بووینەتە ھەناردەکاری ئەم کەلوپەلانە  . 

دژپەسەند دواجار گوتی : لە ئابووریی ئێران دا بنەمای کار ئەوەیە کە لە جیاتی خاوفرۆشیی ، بەرھەمەکانمان بە زێدەبایی بفرۆشین و ھەناردەمان ھەبێت .