تشرینی دووه‌م 23, 2020 23:00 Asia/Tehran
  • سەرتیپ حاتەمی: پاپۆڕشکێنی تەواو ئێرانیی «دێنا» لە داھاتوویەکی نزیک دا پەردەی لە سەر ھەڵدەگیرێت

وەزیری بەرەڤانی و پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران باسی پەردە ھەڵگرتن و ڕادەست کرانی پاپۆڕشکێنی تەواو ئێرانیی «دێنا»ی کرد بە ھێزی دەریایی ئەرتەش لە داھاتوویەکی نزیک دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «سەرتیپ ئەمیری حاتەمی» وەزیری بەرەڤانی و پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران ڕۆژی دووشەممە لە ڕێ و ڕەسمی ڕێزنان لە حەوتەی بەسیج کە بە شێوەی ڤیدیۆ کۆنفرانس بەرپا کرا، بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە ئێران لە بواری بەرەڤانی لەگەڵ قورسترین و دوژمنانەترین بایکۆت دا بەرەوڕوو بووە، وتی: ھەر لەم سەردەمەدا کاریگەرترین کەرەستەی بەرەڤانی دیزاین کراوەو بەرھەم ھاتووەو لە داھاتووی نزیکیش دا پاپۆڕشکێنی تەواو ئێرانیی «دێنا» کە لە ڕووی کەرەستەو چالاکییەوە لە گەڵ پاپۆڕشکێنەکانی ھاوبەرەی خۆی جیاوازە، ڕادەستی ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکرێت.

وەزیری بەرەڤانی و پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران  ھەروەھا وێڕای پیرۆز کردنی حەوتەی بەسیج وتیشی: ئیمام خومەینی(رە) بە فەرمانی پێکھێنرانی بەسیجی موستەزعەفین دەستەڵات نواندنێکی گەورەی لە بەرامبەر ئەمریکییەکان ئەنجام دا و لە کردەوەدا ھەڕەشەو گوڕەشەی ئەمریکییەکانی کرد بە دەرفەت، بە جۆرێک کە شەیتانی گەورە لە دەستەڵاتی نەرمی کۆماری ئیسلامیی ئێران تێ گەییشت.

سەرپەیڤ