تشرینی دووه‌م 24, 2020 12:26 Asia/Tehran
  • جەختی ئێران و یەمەن لە سەر پەرە پێ دانی ھاوکارییەکان لە بواری کشت و کاڵ

باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەنعاو وەزیری کشت و کاڵ و ئاودێریی یەمەن لە سەر پەرە پێ دانی ھاوکارییەکانی نێوان دوو وڵات لە بواری کشت و کاڵ پێیان داگرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، لە دیداری ڕۆژی دووشەممەی «حەسەن ئیرلو» باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەنعاو «عەبدولمەلیک ئەلسەور» وەزیری کشت و کاڵ و ئاودێریی یەمەن، ھەردووک لا لە بواری کشت و کاڵ و ڕێگاکانی پەرە پێ دانی ھاوکارییەکان لەم پەیوەندیەدا ڕاوێژیان کرد.

باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دیدارەکەدا وێڕای پێداگرتن لە سەر بەردەوامیی دان بە ھاوکاریی نێوان تاران و سەنعا، لە سەر توانایی ئێران لەمەڕ بەرھەمھێنانی تۆوی گژوگیاو ھەڵکشانی ئاستی کەڵک لێ وەررگیرانیان جەختی کردو وتیشی: ئەمە وایکردووە ھەتا ئێران لەم بوارەدا بە سەر بایکۆتەکاندا سەرکەوێت.

«حەسەن ئیرلو» ھەروەھا باسی ئامادە بوونی ئێرانی کرد بۆ داکۆکی کردن لە یەمەن لە بواری کشت و کاڵ داو ھاوکات وتیشی: بوونی بەستێنی لەباری کشت و کاڵ لە یەمەن، توانایی ئەوە بەم وڵاتە دەبەخشێت کە بازدانێکی ھەرە گونجاوی لەم بارەیەوە ھەبێت.

«عەبدولمەلیک ئەلسەور» وەزیری کشت و کاڵ و ئاودێریی یەمەنیش لە دیدارەکەدا جەختی لە گرینگایەتیی ھاواھەنگیی نێوان ھەردووک وڵات کردەوە بە مەبەستی ئامادە کردنی پڕۆتۆکۆلێکی ھاوکاری لە بواری کشت و کاڵ و گۆشکردنی ئەندازیارانی کشت و کاڵ لە بواری تەواو کردنی خوێندن دا.

سەرپەیڤ