تشرینی دووه‌م 24, 2020 16:37 Asia/Tehran
  • ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی : متمانە بە بیانییەکان ناکرێت

ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی جەختی کرد: ناکرێ متمانە بە بیانییەکان بکرێت و پشتیان پێ ببەسترێت.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی  ڕۆژی سێ شەممە لە دیداری سەرۆکی ھەر سێ دامەزراوە سەرەکییەکەو ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای ڕێکخستنی ئابووری، بایکۆتەکانیان بە ڕاستییەکی تاڵ و دڕندەکارییەکی ئەمریکاو ھاوپەیمانە ئەورووپییەکانی دژی گەلی ئێران زانی و وتی: ئەم تاوانە لە مێژە دژی گەلی ئێران ئەنجام دەگرێت، بەڵام لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوو زیاتر پەرەی سەندووە.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی  تیشکی خستە سەر ڕەوتی زاڵ بوون بە سەر بایکۆتەکان ناکاریگەر کردنیان و وتیشی: ئەم ڕەوتە لەوانەیە لە سەرەتادا ھێندێک چەتوونی و دژواریی ھەبێت، بەڵام بە ھەوڵ و دەستپێشخەری و تێکۆشان و بە قەڵغان کردنی سینگ لە بەرامبەر گرفتەکان دەکرێ بە سەر بایکۆتەکاندا زاڵ بین و دیارە لایەنی بەرامبەریش کە ناکاریگەر بوونی بایکۆتەکانی خۆی ببینێت ئەوسا ھێدی ھێدی واز لە بایکۆت دێنێ.

بەڕێزی وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە دەبێ ئاماژەمان بۆ ئەوە بێت کە لە دەرەوەی وڵات ھیچ گرفتێک چارەسەر نابێت، وتیشی: ئەوانەی وا کۆمەڵێک چاوی ھیوایان تێ بڕیوەن ھەل و مەرجی خۆشیان ھێندە ڕوون و لەبار نییەو پشت بە قسەیان نابەسترێت.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی  ھەروەھا تیشکی خستە سەر قسە نەگونجاوەکانی ئەم دواییە سێ وڵاتەکەی ئەوروپاو وتیشی: ئەوانە لە کاتێکدا کە بۆخۆیان زیاترین دەستوەردانی نابەجێ لە ناوچەکەدا دەکەن و لە کاتێکدا کە ئینگلیس و فەرەنسا خاوەنی موشەک گەلی کاولکەری ناڤۆکین و ئاڵمانیاش ھەروەتر، کەچی بە کۆماری ئیسلامیی ئێران دەڵێن با موشەکتان نەبێت.

سەرپەیڤ