تشرینی دووه‌م 25, 2020 14:54 Asia/Tehran
  • ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی: بەسیج سامانی گەورەو پاشەکەوتی خوداپێداوی گەلی ئێرانە

ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە ساڵگەڕی پێکھاتنی بەسیجی موستەزعەفان، ئەم ھێزەی وەک سامانی گەورەو پاشەکەوتی خوداپێداوی گەلی ئێران ناو برد.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ی نوامبەری ٢٠٢٠ لە ساڵگەڕی پێکھاتنی بەسیجی موستەزعەفان بە فەرمانی حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە) دامەزرێنەری مەزنی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە پەیامێکدا ڕۆژی چوارشەممە بڵاو بووەوە، جەختی کرد: بەسیچ یادگاری گەورەو درەوشاوەی ئیمامی کۆچکردوو، ھێمای دەستەڵاتی نیشتیمانی و نوێنگەی دەروون پاکی و بەرچاوڕوونی و خەباتکارییە.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی وتیشی: لە بەرگری کردن لە وڵات و سەربەخۆیی و سەقامەکەی، لە خزمەتگوزاریی گرینگ لە ئاستی بەربڵاو لە وڵات دا، لە چالاکیی پێشەنگی زانستی و تەکنۆلۆژیای تازە، لە ھەڵوێستی بەھادارو پێکھێنانی کەشی مەعنەوی، لە ھەموو شوێنێکدا ناوی بەسیج دەبردرێت و ئامادە بوونی زەق و بەرچاوە.

ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە بەسیج سامانێکی گەورەو پاشەکەوتی خوداپێداوی گەلی ئێرانە،وتیشی: دوژمنانی ئەم گەلە لە ئێستاداو ھەمیشە بیریان لەوە کردووەتەوەو دەشیکەنەوە کە چلۆن لەنێوی بەرن و یان ناکاریگەری بکەن.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی جەختی کرد: بەرپرسانی ڕێکخراوەکان و تاک بە تاکی بەسیجییە خۆشەویستەکان خۆیان لەمەڕ پوچەڵ کردنەوەی پیلانی دوژمنان بە ئەرکمەند بزانن و بە پشتبەستن بە خوداوەندو بەوپەڕی نیازپاکی و بەبەرنامەیەکی تۆکمەوتەواوەوە بڕۆنە پێشەوە.

سەرپەیڤ