تشرینی دووه‌م 27, 2020 11:48 Asia/Tehran
  • ئەمڕۆ ڕۆژی ھێزی دەریایی ئە رتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە

ئەمڕۆ ھەینی حەوتەمی «سەرماوەز» ٢٧ی نوامبەر ساڵگەڕی داستان ڕسکاندنی ئەندامانی پاپۆڕی موشەک ھاوێژی «پەیکان» ڕۆژی ھێزی دەریایی ئە رتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە.

لە وەھا ڕۆژێکدا ئەندامانی پاپۆڕی موشەک ھاوێژی «پەیکان» لە ئۆپراسیۆنی مرواری دا لە ڕسکاندنی داستانێکی لەبیرنەکراوەو ھەڵکوتانە سەر وێستگەکانی ناردەی نەوتی «ئەلبەکر«و «ئەلئومییە»ی عێراق ھیاتر لە دوو لە سێی ئەو وێسنگەگەلەیان لەنێو بردو ئاڵای ئێرانیان لە سەر بەرزنرین دەکەڵی نەوتیی ئەو وێستگەگەلە شەکاندنەوە.

دوای ئەم ھەڵمەتە، دوژمنی بەعسی ٢٨ی نوامبەری ١٩٨٠ بە پاڵپشتی لۆجیستیکی و ھەواڵگریی وڵاتانی ناوچەکە و فڕۆکە سیخوڕییەکان و سەتەلایتی وڵاتانی ئیستیکباری جارێکی تر ھەوڵی سەندنەوەی ئەو وێستگانەی خۆی دا کە لە ڕووبەڕوو بوونەوەیەکی نایەکساندا پاپۆڕی موشەک ھاوێژی «پەیکان» بە تەنیایی توانی کۆمەڵێکی تر لە پاپۆڕو فڕۆکەکانی ڕژێمی بەعس بسڕێتەوە.

ھەر لەم کاتەدا حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە) دامەزرێنەری مەزنی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی ئەو ئازایەتییانەی ھێزی دەریایی ئەرتەش لە ڕووی بەرەڤانی کردن لە دوورگەو بەندەرەو گوێئاوو دەریاکانی وڵات و بەتایبەت ئابادان و خوڕڕەمشارو ئاوەکانی کەنداوی فارس لە سەردەمی شەڕی داسەپاوو سڕینەوەی ھێزی دەریایی دوژمنی بەعسی، حەوتەمی سەرماوەز، ٢٧ی نوامبەری وەک ڕۆژی ھێزی دەریایی ئەرتەش ناودێری کرد.

سەرپەیڤ