تشرینی دووه‌م 27, 2020 23:23 Asia/Tehran
  • وەزیری ئیتیلاعاتی ئێران: تۆڵەی خوێنی شەھید «فەخری زادە» لە بکوژەکانی دەکەینەوە

وەزیری ئیتیلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی کرد لە سەر سەندنی تۆڵەی خوێنی شەھید «موحسین فەخری زادە»سەرۆکی ڕێکخراوەی توێژینەوەو داھێنانی وەزارەتی بەرەڤانی و پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران لە ھۆکارانی ئەو تاوانە.

 تیرۆریستانی ئێوارەی ڕۆژی ھەینی ترۆمبیلەکەی ھەڵگری «موحسین فەخری زادە» سەرۆکی ڕێکخراوەی توێژینەوەو داھێنانی وەزارەتی بەرەڤانی و پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکانی ئێرانیان دایە بەر پەلامارو شەھیدیان کرد.

«مەحمود عەلەوی» وەزیری ئیتیلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران  بە بڵاو کردنەوەی پەیامێک وێڕای داخ و مەخابن دەربڕین لە مەڕ شەھیدکرانی مەزڵومانەی سەرۆکی ڕێکخراوەی توێژینەوەو داھێنانی وەزارەتی بەرەڤانی و پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران پێی داگرت: ھێزەکانی ئاسایشتی وڵات ناس کردنی ھۆکارە خۆ فرۆشەکانی ئەم تاوانە دڕندەکارانەیەیان دەست پێ کردووەو تۆڵەی خوێنی ئەم شەھیدە ئازیزەمان لە ھۆکارانی تاوانەکە دەستێننەوە.

سەرپەیڤ