تشرینی دووه‌م 28, 2020 04:44 Asia/Tehran
  • تیرۆری زانای ناڤۆکیی ئێران، ڕق لە دڵی و چەپەڵیی ڕژێمی زایونی و ئیستیکباری جیھانیی ئاشکراتر دەکات

سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران تیرۆری سەرۆکی ڕێکخراوەی توێژینەوەو داھێنانی وەزارەتی بەرەڤانی و پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکانی ئێرانی بە ھۆکاری ئاشکراتر بوونی سیمای چەپەڵ و پڕ لە ڕقی ڕژێمی زایونی و ئیستیکباری جیھانی زانی.

«موحەممەد باقڕ قاڵیباف» سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران لە پەیامێکدا بە ڕاشکاوی ڕایگەیاند: دوژمنانی ڕق لە دڵ کە لە بەرەوڕوو بوونەوەو پێکدادان لەگەڵ تاقەت و خۆڕاگریی و دان بەخۆداگرتن و ھەروەھا گەشەو پێشکەوتنی دۆڵەکانی گەلی ئێران لە تەواوی بوارەکانی تەکنۆلۆژیا، ناڤۆکی و سەربازی دۆش داماون، ئا بەم چەشنە ھەنگاوە ناجوامێرانەیە و بەدەر لە چوارچێوەی مرۆڤانەو پێوەرە نێونەتەوەییەکان دەجوڵێنەوە.

قاڵیباف وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە جەماوەری ئێران وەڵامی لێبڕاوانەو گورچکبڕی خۆیان لە ھەلێکی گونجاودا دەدەنەوە، وتیشی: تاک بە تاکی گەلی پاڵەوانی ئێران بە درێژایی ساڵانی ڕابردوو ئەوەیان سەلماندووە کە ئەم چەشنە ھەنگاوە ناجوامێرانەو کردارە تیرۆریستیانەیە قەت خواستی لێبڕاوانەو خۆڕاگرییان سست ناکات و وەک ھەموو جارێک سەربەرزو جەنگاوەرانە واز لە ئامانج و مەبەستەکانی دژی ئیستیکباری و دوژمنایەتی کردن لەگەڵ ڕژێمی مرۆڤ کوژی زایونی ناھێنن.

سەرپەیڤ