گیان لەدەستدانی 391 کەسی دیکە بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i389756-گیان_لەدەستدانی_391_کەسی_دیکە_بە_هۆی_کۆرۆنا_لە_ئێران
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 13402 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 28, 2020 14:58 Asia/Tehran
  • گیان لەدەستدانی 391 کەسی دیکە بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 13402 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 391  کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە  47  هەزار و  486 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا 935   هەزار و  799  کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا 648  هەزار و   831  نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.