لە حەوت مانگ دا ، ئێران زیاتر لە پێنج ملیار دۆلار کاڵای بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان هەناردە کردووە
بەرپرسی گشتیی ڕێکخراوی بازرگانیی ئێران لە هەناردە کردنی پێنج ملیار دۆلاری ئێران بۆ عێراق لە ماوەی حەوت مانگی یەکەمی ئەمساڵ هەواڵی دا.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرزاد پیلتەن بە وتنی ئەوەی کە بڕی کێشی هەناردە کردنی ئێران بۆ عێراق لە ماوەی حەوت مانگی یەکەمی ئەمساڵ ١٧ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار تۆن بووە، وتی: لەم ماوەیەدا ئێران زیاتر لە چین هەناردە کردنی بۆ عێراق بووە.
ناوبراو گوتیشی : دوای وڵاتی عێراق، هەناردە کردنەکانی ئێران بە ریز بۆ وڵاتانی چین بە چوار ملیار و ٤٠٠ ملیۆن دۆلار و ٢٤ لەسەد لە پلەی دووهەم، ئیمارات بە ٢ ملیار و ٢٠٠ ملیۆن دۆلار و ١٢ لەسەدی هەناردە کردنەکان لە پلەی سێهەم، تورکیا بە یەک ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار و ٨.٢ لەسەد لە پلەی چوارەم، ئەفغانستان بە یەک ملیار و ٣٠٠ ملیۆن دۆلار و ٧.٣ لەسەد لە پلەی پێنجەمدا بوون.
ناوبراو وێرای ئاماژە بە زیاد بوونی ٢٦ لەسەدی هەناردەی ئێران بۆ عێراق لە باری کێشەوە لە چاو ساڵی ڕابردوو، ڕایگەیاند: جگە لە گاز و کارەبا، شیشی ئاسن، تەماتە، کاشی و سرامیک، فێنک کەرەوە، دۆشاوی تەماتە، پەنیر و بسکیت لە کاڵا هەناردەییەکانی ئێران بۆ عێراق بووە.
شیاوی ئاماژەیە زیاترین ڕێژەی ئەم هەناردە کردنە لە ڕێگای سنوور و ڕێڕەوەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستانەوە ئەنجام دەدرێت و لە هەرێمی کوردستانەوە بە سەر هەموو عێراقدا دابەش دەکرێت.