کانونی یه‌که‌م 01, 2020 16:26 Asia/Tehran
  • ناردەی ٢٨٤ ملوێن دۆلاریی کەل و پەل لە سنووری میھرانەوە بۆ عێراق

بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی پارێزگای ئیلام وتی: لە ماوە ی ھەشت مانگی ڕابردوو ٢٨٤ ملوێن دۆلار کەل و پەل لە سنووری میھڕانەوە ڕەوانەی وڵاتی عێراق کراوە

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «ڕۆحوڵڵا غوڵامی» بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی پارێزگای ئیلام لە ڕۆژئاوای ئێران ڕۆژی سێ شەممە وتیشی: لە ماوەی ھەشت مانگی ڕابردوو بە دەست پێ بوونەوەی چالاکییەکانی سنووری میھران دوای تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا، ٥٣٤ تەن کەل و پەل بە بایی ٢٨٤ ملوێن دۆلار لە ڕێگای ئەم سنوورەوە ڕەوانەی عێراق کراوە.

بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی پارێزگای ئیلام وتیشی:میوەو سەوزەمەنی، ئاسن، کاشی، سرامیک، شوشەو کەرەستەی بیناچێکردن لەو کەل و پەلە ھەرە گرینگانەن کە ڕەوانەی عێراق دەکرێن.

غوڵامی وێڕای ئاماژە کردن بە ئاستی ناردەی کەل و پەل لە سنووری میھرانەوە لە ساڵی ڕابردوو وتی: ساڵی ڕابردوو دوو ملوێن و ٧٩ ھەزار تەن کەل و پەب لە گومرگی میھرانەوە ڕەوانەی عێراق کراوە کە لە ڕووی بارستاییەوە لە سەدا ٢٤ گەشەی سەندووە.

مھیران لە ڕیزی ئەم یەکەم سنوورانە بوو کە دوای تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا چالاکیەکانی پەکی کەوت.

سەرپەیڤ