کانونی یه‌که‌م 03, 2020 04:11 Asia/Tehran
  • یەکەم ڤەکسینی ئێرانیی کۆرۆنا «کۆدی ئیخلاق» بۆ تاقیکاری و توێژینەوە وەردەگرێت

سەرۆکی بنکەی پەیوەندیی گشتی و ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی، دەرمان و فێرکاریی پزیشکیی کۆماری ئیسلامیی ئێران باسی وەرگرتنی «کۆدی ئیخلاق»ی کرد لەمەڕ تاقیکردنەوەو توێژینەوە بۆ یەکەم ڤەکسینی ئێرانیی کۆرۆنا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی «ئێران پرێس» ، «کیانوش جەھانپوور» شەوی پێنج شەممە لە توییتێردا نووسی: یەکەم ڤەکسینی ئێرانیی کۆڤیدی_١٩» توانی «کۆدی ئیخلاق» لە لێژنەی نیشتیمانیی ئیخلاق لە توێژینەوەدا وەرگرێت.

«کیانوش جەھانپوور» لە وەڵامی ئەم پرسیارەی پەیامنێری کەناڵی ئاسمانیی سەحەری  کوردی کە مەبەست لە «کۆدی ئیخلاق » چییە؟ ڕایگەیاند: «کۆدی ئیخلاق» بەو دەرمانانە دەدرێت کە مۆڵەتی تاقیکردنەوە لە سەر مرۆڤ لە لایەن لێژنەی نیشتیمانیی ئیخلاقەوە وەر دەگرن. بە قسەی ناوبراو ڤەکسینی ناچالاکی کۆمپانیای «شیفا فارمەد» وەک یەکەم ڤەکسینی ئێرانیی «کۆڤیدی_١٩» بە کردەوە چووەتە قۆناغی موتاڵاو توێژینەوەی شێلگیرانەوەو بڕیارە لە سەر مرۆڤ تاقی بکرێتەوە.

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە «سەعید نەمەکی» وەزیری تەندروستی و دەرمان و فێرکاریی پزیشکیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەم دواییەدا ڕایگەیاندووە، بەم زووانە ئێران وەکو وڵاتێکی پێشەنگ لە بواری چێکردنی ڤەکسینی کۆرۆنا لە جیھاندا دەناسرێت.

بە پێی ڕاگەیاندنی «نەمەکی» یەکێک لە کۆمپانیاکانی بەرھەمھێنانی ڤەکسینی کۆرۆنا لە ئێراندا مۆڵەتی موتاڵاو تاقیکردنەوە لە سەر مرۆڤی پێ دراوەو لە ماوەی ڕۆژانی داھاتوودا ئەم جوڵانەوەیە دەست پێ دەکات.

سەرپەیڤ