کانونی یه‌که‌م 04, 2020 04:10 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی: ئێران و تورکیا دەتوانن ناکۆکییەکانی جیھانی ئیسلام کەم کەنەوە

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وێڕای پێداگرتن لە سەر پێویستیی ھاوکاری و ھاوبیریی تاران و ئانکارا لە بارەی بابەتگەلی نێونەتەوەیی وتی: ئێران و تورکیا دەتوانن بە ڕاوێژو ھاریکاری ناکۆکییەکانی جیھانی ئیسلام کەم کەنەوە.

«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی پێنج شەممە لە وتووێژێکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا وتی: بۆ پێشگرتن بە دزەی دوژمنانی ئیسلام،وا ھەڵدەگرێ ئەو بۆشایی و کەلێنەی کە لە دنیای ئیسلام دایە، پر بکرێتەوە.

ڕۆحانی وێڕای ئاماژە کردن بە ڕەوتی ھاوکارییەکانی ئێران و تورکیا لە بواری جۆربەجۆر،لە سەر ڕاپەڕێندران و پراکتیزە کرانی ڕێککەوتنەکانی شەشەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای ھاوکاریی ستراتژی و لێژنە ھاوبەشە ئابوورییەکانی دوو وڵات، پێی داگرت.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ھەروەھا تیرۆری «فەخری زادە» زانای ناڤۆکیی ئێرانی بە ھۆی زایونییەکانەوە بە تاوانێکی گخورەو نامرۆڤانە زانی و وتی: بە تەواوی ڕوونە کە ئەم تیرۆرە لە لایەن چ کەسانێکەوە ئەنجامی گرتووەو دیارە تۆڵەی خوێنی ئەم شەھیدە لە کاتێکی گونجاودا مافی دەوڵەتی ئێرنە.

سەرۆک کۆماری ئێران ھەروەھا وێڕای وەبیرھێنانەوەی قەیرانی قەرەباغ لە نێوان دوو وڵاتی کۆماری ئازەربایجان و ئەرمینیاش لە سەر پێشگرتن بە پێدزەی تیرۆریستان لە ناوچەکەو گرفتەکانی سەرچاوەگرتوو لەم کێشەیە، پێی داگرت.

سەرۆک کۆماری تورکیاش وێڕای سەرەخۆشی کردنی شەھید بوونی زانای ناڤۆکی «موحسین فەخری زادە» لە دەوڵەت و نەتەوەی ئێران، ئەم ھەنگاوە تیرۆریستییەی ئیدانەکردو وتی: بە دڵنیاییەوە ئەم ھێرشە تیرۆریستییە سێرەی بۆ ئاشتی و ئارامشی ناوچەکە گرتووە.

سەرۆک کۆماری تورکیا ھەروەھا تیشکی خستە سەر پێویستیی گەشە پێدان و قوڵ کردنەوەی زیاتر لە جارانی پەیوەندییەکانی نێوان ئانکاراوتاران، لە سەر پێ و شوێن گرتنی شێوازی ڕاپەڕاندن و پراکتیزە کرانی خێرای پەسەند کراوەو ڕێککەوتنەکانی ئەنجومەنی باڵای ھاوکارییە ستراتژییەکانی ئێران و تورکیا جەختی کرد.

سەرپەیڤ