گیانلەدەستدانی 321 کەسی دیکە بە ھۆی کۆرۆنا لە ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i390013-گیانلەدەستدانی_321_کەسی_دیکە_بە_ھۆی_کۆرۆنا_لە_ئێران
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 12151 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 05, 2020 11:14 Asia/Tehran
  • گیانلەدەستدانی 321 کەسی دیکە بە ھۆی کۆرۆنا لە ئێران

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 12151 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 321 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە  50  هەزار و   16 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا  یەک ملیۆن و  28 هەزار و 986  کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا    719 هەزار و 708  نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.