کانونی یه‌که‌م 06, 2020 14:49 Asia/Tehran
  • روحانی : ترەمپ ، ئاواتی بەسفر گەیاندنی ھەناردەی نەوتی ئێران لە گەڵ خۆی دەبات

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ئاماژە بە لەمپەرە جیاجیاکانی شەڕی ئابووریی ئەمریکا بۆ ھەناردەکردنی نەوت و بەرھەمەکانی پەترۆشیمیی ئێران ، گوتی : ھەرگیز ئاواتی دۆناڵد ترەمپ بۆ بەسفرگەیاندنی ھەناردەی نەوتی ئێران نەھاتەدی و ئەو ئاواتە لە گەڵ خۆی دەبات .

حەسەن روحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی  ئێران رۆژی یەکشەممە لە 185 مین کۆبوونەوەی لیژنەی ھاواھەنگیی ئابووریی حکومەت وێڕای پێداگری لەسەرپێداویستیی ئامادەیی بۆ گەیاندنی بەرھەمی نەوتی وڵات بە پتانسێلی ئاسایی خۆی بۆ ھەناردە گوتی : بە جێبەجێ کرانی رێککەوتنی ناڤۆکی و نەمانی بایکۆتەکان ، لە ماوەیەکی کەم دا فرۆشی نەوتی ئێران گەیشتە زیاتر لە دوو ملیۆن بەرمیل و لەبەر ئەوەی کە تەکنۆلۆژی و ئەزموونی باشمان ھەیە ، ئەمڕۆش دەتوانین خێرا بەرھەمھێنانی نەوت زیاد بکەین . 

بە پێی بڕیاری لیژنەی ئابووریی حکومەت ، نەوتی ئێران ھەموو ھەنگاوە پێویستەکان بۆ ئامادەکردنی سەرچاوەکان و ئامێرەکانی پیشەسازیی نەوت بە مەبەستی بەرھەمھێنان و فرۆشتنی گونجاو لە گەڵ پتانسێلی ئێستا لە ماوەی سێ مانگی داھاتوو دەکاردێنێ . 

سەرپەیڤ