294 کەسی دیکە لە ئێران بە هۆی کۆڕۆنا گیانیان لە دەستدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i390058-294_کەسی_دیکە_لە_ئێران_بە_هۆی_کۆڕۆنا_گیانیان_لە_دەستدا
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 11561 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 06, 2020 19:11 Asia/Tehran
  • 294 کەسی دیکە لە ئێران بە هۆی کۆڕۆنا گیانیان لە دەستدا

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 11561 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 294 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە  50 هەزار و 310  کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا یەک ملیۆن و 40  هەزار و576 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا   730 هەزار و798 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.