کانونی یه‌که‌م 09, 2020 23:46 Asia/Tehran
  • جەختی قاڵیباف لە سەر بەرز کردنەوەی ئاستی ھاوکارییەکانی نێوان ئێران و کۆماری ئازەربایجان

سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران لە دیدار لەگەڵ وەزیری دەرەوەی کۆماری ئازەربایجان لە سەر پێویستیی کەڵک وەرگرتن لە بارستاییەکانی دوو وڵات بۆ بەرز کردنەوەی ئاستی ھاوکارییەکان لە بواری جۆربەجۆردا پێی داگرت.

«موحەممەد باقڕ قاڵیباف» سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە دیدار لەگەڵ «جەیحون بایرامۆف» وەزیری دەرەوەی کۆماری ئازەربایجان لە تاران، ڕزگارکرانی ناوچە داگیرکراوەکان لە قەرەباغی لە سای ڕێککەوتنی نێوان کۆماری ئازەربایجان و ئەرمینیا بە ھەنگاوێکی گرینگ زانی لە ئاراستەی وەدی ھاتنی ئاشتی و ئاسایشت.

قاڵیباف وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە پەیوەندایەتییەکی قوڵی کلتووری و ئایینی لەنێوان دوو نەتەوەی ئێران و کۆماری ئازەربایجان لە ئارادایە، وتیشی: ھاوکاریی سنووری و پێکەوە نوساندنی ڕێگا ئاسنەکان دەشێ بکرێتە ئەوبەرایەتیی پەیوەندییەکانی دوو وڵات.

سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بەردەوامیی مانەوەی ھێزەکانی تیرۆریست و جم و جوڵی ڕژێمی زایونی لە کۆماری ئازەربایجانی بە ھەڕەشەیەک دژی ئاشتی و ئاسایشتی ناوچەکە زانی.

«جەیحون بایرامۆف» وەزیری دەرەوەی کۆماری ئازەربایجانیش وێڕای ئیدانەکردنی تیرۆری «موحسین فەخری زادە» زانای ناڤۆکیی ئێران وتی: ئەم ھەنگاوە تیرۆریستییە جێگای قەبووڵ نییەو جەماوەری ئازەربایجان لە ناخەوە ھەست بەم پەژارەیە دەکەن.

«جەیحون بایرامۆف» وێڕای ئاماژە کردن بە پێشنیارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەمەڕ پیشاندانی ڕێگاچارەی ئاشتیانە بۆ کۆتایی ێنان بە کێشەی قەرەباغ وتی: ھەڵوێستی ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی، سەرۆک کۆ مار، نوێنەران و خەڵکی ئێران بە درێژایی شەڕی ٤٤ ڕۆژە بۆ جەماوەری ئازەربایجان وزەبەخش بوو.

 

سەرپەیڤ