ئەمڕۆ سەرلەبەیانیی لە تاران ، روحوڵڵا زەم لە سێدارا درا
روحوڵڵا زەم بەڕێوەبەری کاناڵی تەلەگرامیی ئامەد نیوز ، لەسێدارە درا .
بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی رادیۆ تەلەفزیۆنی ئێران ، بەڕێوەبەری کەناڵی تەلەگرامیی ئامەدنیوز کە خۆی بە لیدەر و سەرکردەی ئاژاوە و بشێویەکان لە ئێران دەزانی ، سەر لەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە بە سزای کارەکانی گەیشت و لە سێدارە درا .
روحوڵڵا زەم کە چەند ساڵێک بوو بە وەڕێخستنی کەناڵی تەلەگەرامیی ناسراو بە ئامەد نیوز لە دەرەوەی ئێران ببوو بە داردەستی ئاژانسە سیخوڕیەکان و دژی شۆڕش و خەریکی پڕۆپاگەندە لە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران بوو ، پێشتر لە لایەن رێکخراوی ھەواڵگریی سپای پاسداران گیرابوو .
کەناڵی ئامەد نیوز بە نانەوەی ناھومێدی و بڵاوکردنەوەی دەنگوباسی درۆ و دەلەسە بە نیازی بەلاڕێدابردنی رای گشتیی بوو بە مەبەستی بەھێز کردنی ویستی دوژمنانی ئێران و ئاژانسە سیخوڕیەکان بە ئامانجی روخاندنی دەوڵەتی ئێران .