کانونی یه‌که‌م 14, 2020 08:21 Asia/Tehran
  • ناڕەزایەتی توندی ئێران بە بەیاننامەی داکۆکیی ئەوروپا لە ناسراوێکی تیرۆریستی

سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند ناڕەزایەتی توندی ئێران بە بەیاننامەی داکۆکی کارانەی یەکیەتی ئەوروپا لە کەسێکی ناسراوی تیرۆریستیی بە بانگکردنی باڵیۆزانی ئاڵمان و فەرەنسە نیشاندرا .

بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، خەتیب زادە لە وڵامی پرسیاری هەواڵنێران لەمەڕ ئەوەی کە لە بانگکردنی باڵیۆزانی ئاڵمان و فەرەنسە چ رابرد ، گوتی : بە دوای دەرکرانی بەیاننامەی دەستتێوەردەرانە، دوانیوەڕۆی یەکشەممە باڵیۆزانی ئاڵمان و فەرەنسە بانگکرانە وەزارەتی دەرەوە .

 وتیشی : لە دیدارەکان دا ، بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری ئەوروپا ، ناڕەزایەتی توند و راشکاوانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بەیاننامەکانی یەکیەتی ئەوروپا و دوو وڵاتی ئەوروپایی بۆ داکۆکی لە ناسراوێکی تیرۆریستی و پشتیوانی دارایی و مەعنەوی هەندێ وڵاتی ئەوروپایی لە کەسان و گروپە تیرۆریستیەکان کە بە ئاشکرا هەنگاوی تاوانکارانەی ئاسایشیی لە هاریکاریی لە گەڵ ئاژانسەکانی سیخوڕیی رۆژاوایی و رژێمی زایۆنی  لە دژی گەلی ئێران ئەنجامداوە و خویشی راشکاوانە دانی پێداناوە، بەوان راگەیاندووە .

خەتیب زادە وتیشی ئەوروپا بە پێی بەرژەوەندیی خۆی تیرۆریسمی بە باش و خراپ دابەشکردووە و بۆ ئامانجەکانی خۆی دەکاری دێنێ .

بە دوای دەرچوونی بەیاننامەی ناڕەزایەتی بە ئیعدامی روحوڵڵا زەم لە سەرلقەکانی میدیایی دوژمن لە لایەن یەکیەتی ئەوروپا و وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسە ، باڵیۆزانی ئاڵمان و فەڕەنسە بانگرانە وەزارەتی دەرەوەی ئێران .

سەرپەیڤ