کانونی یه‌که‌م 15, 2020 14:06 Asia/Tehran
  • ئامۆژگاریی ڕۆحانی بۆ بایکۆتکەرانی ئێران: ھەڵوێستی شکست خواردووتان بە مۆزەخانەکان بسپێرن

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی، ھەموو ئەوانەی کە بە ھەنگاوگەلێکی وەک بایکۆت کردن بەنیازی شکست پێ ھێنانی کۆماری ئیسلامی ئێرانن، ڕاسپارد، ھەتا بۆ ھەمیشە ئەم ھەڵوێستە ھەڵەو شکست خواردووە بە مۆزەخانەکان بسپێرن.

«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی سێ شەممە لە کۆبوونەوەی بنکەی ڕێکخستنی ئابووریی دەوڵەت، وێڕای ئاماژە کردن بە دەستەڵات و توانایی ئابووریی ئێران وەکوو دوو ڕاستیی گرینگ و دیاریکەر، وتی: ئەگەرچی شەڕی ئابووری زیانی زۆری لێ داین بە تایبەت لە ڕووی باری گوزەرانی خەڵکەوە، بەڵام ئەمڕۆکە بایکۆتکەران و شەڕخوازان کە وای بۆ دەچوون ئابووریی ئێران لە کورتەماوەدا لەبەریەک ھەڵوەشێتەوە، لە کاتێکدا کۆشکی سپی بەجێ دێڵن کە گەلی ئێران سەربەرزو سەرکەوتوو لە شەڕێکی نایەکسانی ئابووری دا ھێزمەندتر لە جاران بە پێوە ڕاوەستاوە.

ڕۆحانی بە دەربڕینی ئەمەی کە خۆڕاگری و ڕاوەستانی گەلی ئێران لە بەرامبەرگوشاری بایکۆتەکان وشەڕی ئابووریی ھەمەلایەنەی «دۆناڵدترەمپ» دژی تاران ھێندێک ڕاستیی گەورەی خستە بەرچاوی خەڵکانی جیھان و ناحەزانی ئێران، وتیشی: ترەمپ بارستایی و تواناییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی قەت نەناسی و بە پێی وەھمەکانی دەجوڵایەوە.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی جەختیشی کرد: ھەرەس ھێنانی کۆشکی سپی لە بەرامبەر ئێراندا دوای دووساڵ و نیو بایکۆت کردنی ھەمەلایەنە لە پاڵ شکست ھێنانی سیاسەتە نێونەتەوەییەکان، لەو ھۆکارانەی دۆڕانی ترەمپ لە ھەڵبژارئنی سەرۆک کۆمارەتیی ئەم وڵاتەیە.

سەرپەیڤ