کانونی یه‌که‌م 15, 2020 14:23 Asia/Tehran
  • ئێران بایکۆتەکانی ئەمریکا دژی تورکیای ئیدانەکرد

وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بایکۆتە یەک لایەنەکانی ئەمریکا دژی پیشەسازیی بەرگریکارانەی تورکیای ئیدانە کرد.

وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند: پیشەسازیی بەرگریکارانەی تورکیاو چوار کاربەدەستی ئەم وڵاتەی لەوانە «ئیسماعیل دەمیر» سەرۆکی پیشەسازیی بەرگریکارانەی تورکیای بایکۆت کردووە.

«مایک پەمپێئۆ» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکاش لەم بوارەدا ڕایگەیاند: تورکیا لە بەر ھاوکاری کردنی خۆبژێرانەی لەگەڵ کۆمپانیاکانی چەکەمەنیی ڕووسیی «ڕۆسۆ بۆرۆنێکسپۆرت»و کڕینی سیستێمی بەرەڤانیی موشەکیی «ئێس_٤٠٠»ی ڕووسی دەکەوێتە ژێر بایکۆتی سەرچاوەگرتوو لە یاسای ناسراو بە «کاتسا».

«موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی سێشەممە لە توییتێکدا بەکەڵک وەرگرتن لە ھەشتاگی « ئەوبەرایەتیمان دراوسێکانن» لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بەم ھەنگاوە یەک لایەنەیەی ئەمریکا جەختی لەوە کردەوە کە، «ڕامۆ بوونی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە بایکۆت و سوکایەتی کردن بە مافە نێونەتەوەییەکان جارێکی تر خۆی ئاشکرا کرد».

وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێشی داگرت: «ئێمە بایکۆتەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا دژی تورکیا بە توندی ئیدانە دەکەین و لە پاڵ دەوڵەت و جەماوەری ئەو وڵاتەدا دەوەستین».

سەرپەیڤ