کانونی یه‌که‌م 16, 2020 08:24 Asia/Tehran
  • نیگەرانی دەربڕینی غەریب ئابادی لە نیازی ئەمریکا بۆ ئەنجام دانی تاقیکردنەوەی تەقاندنەوەی ناڤۆکی

باڵوێزو نوێنەری ھەمیشەیی ئێران لە لای ڕێکخراوەنێونتەوەییەکانی سەقامگرتووی ڤییەنا وێڕای داخ و مەخابن دەربڕین لە ھەڵوێستی تێکدەرانەی ئەمریکا لە ھەمبەر پەیمانی ڕاماڵین و پەرە پێ نەدانی چەکی ناڤۆکی، لە نیازی ئەم وڵاتە بۆ ئەنجام دانی تاقیکردنەوەی تەقاندنەوەی ناڤۆکی نیگەرانیی دەربڕی.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «کازم غەریب ئابادی» لە لێدوانێکدا لە پەنجاو پێنجەمین کۆبوونەوەی لێژنەی بەرایی پەیمانی قەدەغەی تاقیکردنەوەی ناڤۆکی « سی،تی، بی،تی» باسی پەسەند کرانی بوجەیەکی دە ملوێن دۆلاریی کرد لە لێژنەی سێنای ئەمریکا بۆ ئامادەکردن و ئەنجام دانی وەھا تاقیکارییەک و ھەر لە بەر ئەمەش بەتوندی نیگەرانیی دەربڕی و داوای لە ئەمریکا کرد ھەتا پابەندی بەڵێنمەندییەکانی لەم بوارەدا بێت.

باڵوێزو نوێنەری ھەمیشەیی ئێران لە لای ڕێکخراوەنێونتەوەییەکانی سەقامگرتووی ڤییەنا ھەروەھا ئاماژەشی کردە ڕەوشتی عەرەبستانی سەعودی لە بارەی پەیمانی قەدەغەی تاقیکردنەوەی ناڤۆکی و لەوەی کە ئەو وڵاتە پەیمانەکەی واژۆ نەکردووە ڕەخنەی گرت و داوای لەو وڵاتەش کرد ھەتا ھەرچی خێراتر ئەم پەیمانە واژۆ بکات.

غەریب ئابادی لە درێژەدا لە سەر ھەڵوێستی لەمێژینەو بنەمایی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەمەڕ پێویستیی سڕدرانەوەی یەکجاریی تەواوی چەک و چۆڵە ناڤۆکییەکان پێی داگرت و وتی: ئێران لەو ئامانجانەی کە لە پەیمانەکەدا سەبارەت بە چەک ڕاماڵینی ناڤۆکی و پێچرانەوەی گشتیی ئەم چەکانە و کۆنترۆڵی وردو کاریگەری نێونەتەوەیی ھاتووە، داکۆکی و پشتیوانی دەکات.

وتیشی: تاران لەو باوەڕەدایە کە ڕاگیرانی تەاوی تاقیکارییەکانی تەقاندنەوەی چەک و چۆڵی ناڤۆکی و تەقینەوە ناڤۆکییەکانی دیکەو ھەروەھا کۆتایی ھێنان بە پەرە پێ دانی چەندایەتی و چۆنایەتیی ئەم چەکانە یەکەم ھەنگاوی پێویستە لە ئاراستەی چەک کردنی ناڤۆکی.

سەرپەیڤ