کانونی یه‌که‌م 16, 2020 16:03 Asia/Tehran
  • ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی : ئێران دەبێ لە ھەموو بوارێکدا ھێزمەند بێت

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی فەرمووی: کۆماری ئیسلامیی ئێران دەبێ لە ھەموو بوارێکدا لەوانە ئابووری، زانستی و تەکنیکی و بەرەڤانی ھێزمەند ببێت ھەتا دوژمنان واز لە تەماح و دەست درێژکاری و بەزاندنی سنووری وڵات بھێنن.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ڕۆژی چوارشەممە لە دیداری ئەندامانی ستافی ڕێزنان لە ساڵگەڕی تیرۆر کرانی سەرداری سپەھبۆدی شەھید «قاسم سولەیمانی» شەھیدکرانی سەردار سولەیمانیی بە ڕووداوێکی مێژوویی زانی و وێڕای ئاماژە کردن بە بوونی ئەو شەھیدە بە پاڵەوانێکی نیشتیمانی بۆ ئێرانییەکان و پاڵەوانی ئوممەتی ئیسلامی،  ڕوو لە بەرپرسان و خەڵک  وتیشی: ھۆی ئەوەی کە شەھید «قاسم سولەیمانی» بوو بە پاڵەوانی نیشتیمانیی گەلی ئێران و چینە جۆربەجۆرەکانی خەڵک تەنانەت بۆ ئەوانەش کە لەوە نەدەچوو ڕێزی لێ بگرن و ھەستی خۆیانی بۆ دەرببڕن، ئەمە بوو کە شەھید سولەیمانی ڕەنگدانەوەی بایەخە کلتورییەکانی ئێران و ئێرانی بوو.

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی وێڕای ئاماژە کردن بەو زیللەیەی دیکە کە لە ھەڵمەتە موشەکییەکەی سەر بنکەی ئەمریکیی «عەینۆلئەسەد» وەشەێندرا، وتیشی: بەڵام زیللەی توندتر زاڵ بوونی نەرم ئامێرانە بە سەر پۆرتی پوچەڵی ئیستیکبارە کە دیارە ئەمەش پێویستی بە ھەوڵی لاوانی شۆڕشگێڕو بلیمەتانی بڕوادارو ھەروەھا وەدەرنرانی ئەمریکییەکان لە ناوچەکەیە کە ئەمەش ھیممەتی گەلان و سیاسەتەکانی خۆڕاگری دەخوازێت.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی لە بەشێکی دیکەی وتەکانی وێڕای ئاماژە کردن بە ڕەوشتی ئێستای وڵات وتی: بۆ چارەسەریی گرفتی خەڵک و ڕێک و پێک بوونی داھاتووی وڵات پشت بە وادەو بەڵێنی ئەم و ئەو مەبەستن، چونکو بەڵێنی میرخاسان خۆ نییە، بەڵێنی کۆمەڵێک ملھوڕو سەرەڕۆیە کە جێگای دڵنیایی نییە، ئەمە بێجگە لەوەی کە نابێ دوژمنایەتییەکانیشمان لەبیر بچێتەوە.

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی جەختیشی کرد: دوژمنایەتییەکانیش بەس تایبەتی ئەمریکای ترەمپ نییە کە بە چوونیان کۆتایی پێ بێت، ئەمریکای ئۆباماش ھەر لەگەڵ گەای ئێراندا بە خراپ جوڵایەوە.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی وتیشی: سێ وڵاتی ئەورووپیی «ئاڵمانیاو بریتانیاو فەرەنسا»ش ئەوپەڕی بێ بەڵێنی، سەرشۆڕی، دووڕوویی و مەرایی کارییان لە خۆیان پیشان دا.

بەڕێزی وێڕای پێداگرتن لە سەر «پارێزرانی یەکگرتنی نیشتیمانی»، ئاماژەی کردە یەک دەنگیی گەلی ئێران لە زۆر یوارداو وتیشی: بەرپرسانی ھەر سێ ھێزەکە بە تایبەت سەرۆکەکانیان بە یەک ھێزمەند کردن و ھاوکاری ڕۆژ لەدوای ڕۆژ یەکگرتنی نیشتیمانی بەھێز بکەن.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بە دەربڕینی ئەم ڕاستییەی کە «ھەڵگیرانی بایکۆتەکان بە دەستی دوژمنە بەڵام پوچەڵ کردنەوەی بەدەستی خۆمانە» وتیشی: ئەگەر بکرێ بە شێوازێکی ڕێک و پێک و دروست، ژیرانە، ئێرانی_ئیسلامی و سەربەرزانە بایکۆتەکان چارەسەر بکرێن با ئەم کارە بکرێت، بەڵام دیارە چڕبوونەوەی زیاتر دەبێ لە سەر دامرکاندنەوەو پوچەڵ کردنەوەی بایکۆتەکان بێت کە ئەوەش بە دەستی خۆتانە.

سەرپەیڤ