«ڕافائێل گروسی»: ئێران خوازیاری ئاسایشت و پاوەجێییە لە سەرتاسەری جیھاندا
کانونی یهکهم 17, 2020 06:18 Asia/Tehran
بەڕێوەبەری ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە ئێران خوازیاری ئاسایشت و پاوەجێییە لە سەرتاسەری جیھاندا، لە کشانەوەی ئەمریکا لە بەرجام ڕەخنەی گرت.
«ڕافائێل گروسی» بەڕێوەبەری ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی ڕۆژی چوارشەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی ھەواڵدەریی «سی بی ئێس» وێڕای ڕەخنەگرتن لە کشانەوەی دەوڵەتی ئەمریکا لە بەرچام ڕایگەیاند: ئێران بەرنامەی ناڤۆکی خۆی لە چوارچێوەی بەرجام دا دەیاتە پێشەوە.
«گروسی» وتیشی: ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١٨ لە بەرجام کشایەوەو ئێرانیش لە وەڵامی ئەو ھەنگاوەی واشێنگتۆن بڕیاری دا بەرەبەرە پابەند بوونی بە بەڵێنەکانی ڕێککەوتنەکە کەم کاتەوە.
بەڕێوەبەری ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی وتیشی: فەرمانبەرانی ئاژانس ھێشتاش ھەر بۆ ڕاپۆرت دان لە سەر چالاکییە ناڤۆکییەکانی ئێران لەم وڵاتەدا ئامادەن.