کانونی یه‌که‌م 20, 2020 09:00 Asia/Tehran
  • ئەمڕۆ ، ساڵھاتی لەدایکبوونی حەزرەتی زێنەب(س) و رۆژی پەرستار

ئەمڕۆ پێنجی جەمادی ئەوەڵی ساڵی 1442 ی کۆچی ، ساڵھاتی لەدایکبوونی حەزرەتی زێنەبە(س) کە لە ئێران وەک رۆژی پەرستاران ناودێر کراوە .

حەزرەتی زێنەب(س) خوشکی ئیمام حوسێن(ع) ، دوای شەھیدکرانی ئەو ئیمامە لە رووداوی کەربەلا، بە ئەرکی خۆی زانی گیانی حەزرەتی سەججادی برای(ع) بپارێزێ و لە ھەمان کات دا غەدر و تاوانکاریەکانی یەزید و دەست و پێوەندەکانی ئاشکرا بکات و لەقاویان بدات کە ئەو خاتوونە ، ئەو ئەرکەی زۆر بە باشی راپەڕاند . 

گڵکۆی حەزرەتی زێنەب(س) لە شاری دمشق ھەڵکەوتووە . 

لە ئێران ساڵھاتی لەدایکبوونی پیروزی حەزرەتی زێنەب ، وەک رۆژی پەرستاران دەستنیشانکراوە . 

 ئەمساڵ پەرستاران لە ھەموو دونیا و لە ئێرانیش ، بە فیداکاریی و ھەوڵی بێوچان ، شەونخوونی ، دوورکەوتنە لە منداڵ و بنەماڵە و کەسوکار ، لە نەخۆشخانەکان خەریکی چارەسەریی نەخۆشانی کۆرۆنایی بوون و بە داخەوە تاقمێک لەوان گیانی خۆیان لەو رێگایەدا بەختکرد .

سەرپەیڤ