ئەندامانی مەجلسی شۆڕای ئیسلامیی ئێران بایکۆتی ئەوروپا دژی ئێرانیان شەرمەزار کرد
ئەندامانی مەجلسی شۆڕای ئیسلامیی ئێران ھەنگاوی ھەندێ لە وڵاتانی ئەوروپایی بۆ بایکۆت کردنی کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان شەرمەزار کرد .
ئەندامانی مەجلسی شۆڕای ئیسلامیی ئێران لە دانیشتنی ئاشکرای رۆژی یەکشەممەدا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک رایانگەیاند : پەرلەمانی ئەوروپا کە ئەمڕۆ لە دژایەتی کردنی ئیعدام و داکۆکی لە تاوانبارانی دژی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران ، بڕیارنامە دەردەکەن ، ھەر ئەو دامەزراوەیە کە لە بەرامبەر تیرۆری ناجوامێرانەی زانستوەری ناڤۆکی بێتاوانی ئێران بێدەنگ بوون .
لەم بەیاننامەیەدا ھاتووە : ئەندامانی پەرلەمانی ئەروپا لە جیاتی پشتیوانی کردنی تاوانباران ، داکۆکیی بێشەرمانەی وڵاتانی رۆژاوایی لە زایۆنیەکان ، تیرۆریستان و دیکتاتۆڕە منداڵکوژەکان وەلانێن و دەست لە ستانداردی دوو فاقیی ھەڵگرن .
ئەندامانی پەرلەمانی ئەروپا رۆژی پێنجشەممە بە دەرکردنی بڕیارنامەیەک ئێرانیان بەوەی کە پێشێلکردنی مافی مرۆڤیان ناوبردووە ، تاوانبار کردووە و رەخنەیان گرتووە لە ئیعدامی روحوڵڵا زەم .