نازم دەباغ : حاجی قاسم سولەیمانی لە یارمەتیدانی هێزی پێشمەرگە درێغی نەبوو
نازم دەباغ، نوێنەری هەرێمی کوردستان لە ئێران لە دیمانەیەک دا رایگەیاند :حاجی قاسم سولەیمانی لە یارمەتیدانی هێزی پێشمەرگە درێغی نەبوو.
بە نزیکبوونەوە لە ساڵهاتی شەهیدبوونی سپەهبود حاجی قاسمی سولەیمانی ، نازم دەباغ، نوێنەری هەرێمی کوردستان لە تاران لە دیمانەیەک دا لە گەڵ هەواڵدەریی مێهر بە ئاماژە بە رۆڵی شەهید حاجی قاسم سولەیمانیی لە یارمەتیدانی هێزی پێشمەرگەی هەرێم لە شەڕی دژی داعش گوتی : لە شەڕی دژ بە تیرۆریستانی داعش لە عێراق بە تایبەت لە ناوچەکان ئامرلی و سنجار(شنگال) حاجی قاسم و ڕاوێژکارەکانی ڕۆڵی گرینگیان نواند. بە بەشداریی کردن و سەرپەرەشتی کردنی ڕاستەوخۆی ئەو تیپە و هەروەها ناردنی چەک و تەقەمەنی پێویست بۆ شکاندنی داعش.
نازم دەباغ سەبارەت بە پێوەندیی پارت و لایەنەکانی هەرێمی کوردستان لە گەڵ شەهید سولەیمانییش گوتی : لایەنە سیاسییەکانی کورد لەوانە پارتی، یەکێتی، بزووتنەوەی ئیسلامی، سوشیالیست، کۆمەڵ و یەکگرتووی ئیسلامی ئەوانە هەموو پەیوەندییان هەبووە لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران و ئەو کەناڵەی کە دەبوایە بەرپرس بێت لەو پەیوەندیە، قەرارگەی ڕەمەزان بوو بە سەرپەرەشتی فەرماندەیی قودس وحاجی قاسم و تا ئێستاکەشی لە گەڵ بێت، ئەو پەیوەندییە لە نێوان ئێران و لایەنە سیاسییەکانی کوردی عێراق نەپچڕاوە ولە ئاستێکی باشدایە و بەردەوامە.
حاجی قاسم سولەیمانی سەرەڕای شەڕ لە سووریا و عێراق بۆ شکست پێهێنانی داعشی تیرۆریست، لە بەرەی شەڕی هێزی پێشمەرگەی کوردستانیشدا یارمەتیدەر بوو و بە ڕاوێژکاری و یارمەتیدانی سەربازی و بە هاوکاری و ناردنی چەک و چۆڵ و تەقەمەنی بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان، ڕۆڵی ئیجابی و حاشا هەڵنەگری بوو لە شکست دانی داعش لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستان.
باشترین بەڵگە بۆ کاریگەریی بێ وێنەی حاجی قاسم لە سەر بەرەی شەڕی داعش و یارمەتی گەیاندنی بە پێشمەرگە، ئۆپراسیۆنی ئازادکردنی شەنگال و ئامێرلی بوو .