کانونی یه‌که‌م 21, 2020 14:26 Asia/Tehran
  • خەتیب زادە : ئێران لەسەر ئاسایشی نیشتمانیی لە گەڵ کەس دانوستان ناکات

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە کۆماری ئیسلامیی ئێران سەریەتی بەرگریی خۆی ھەیە و بە گوێرەی دەجوڵێتەوە ، گوتی : ئێران لە خۆڕاگریی زۆرینەدا نیشانیدا لە بارەی ئاسایشی نیشتمانیی و بەرژەوەندیی باڵای خۆی لە گەڵ دانوستان ناکات .

سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ دوشەممە لە پرێس کۆنفرانسێک دا کە بە شێوەی ئۆنلاین بەڕێوەچوو ، گوتیشی: رێککەوتنی ناڤۆکی ، دانوستانی بۆکراوە ، ئیمزا کراوە و یەکلابووەتەوە ، کە وابوو کەس ناتوانێ وابیربکاتەوە کە ئەم بابەتە دیسان جێی گەڕانەوەی ھەیە و دانوستانی بۆ دەکرێ . 

خەتیب زادە لە درێژەدا بە ئاماژە بە بەڕێوەچوونی دانیشتنی نافەرمیی وەزیرانی دەرەوەی ئەندامی رێککەوتنی  ناڤۆکی گوتی : ئەم دانیشتنە  کە ئەمڕۆ بە شێوەی ڤیدیۆ کۆنفڕانس بەڕێوەدەچێ ، لەسەر بابەتەکانی ھاوپێوەند بە رێککەوتنی ناڤۆکی نیە ، بەڵکوو کومەڵێک گۆڕانکاریی چەند مانگی رابردوو تێیدا تاووتوێ دەکرێ . 

خەتیب زادە لە بارەی لێدوانی وەزیری دەرەوەی کەنەدا کە بانگەشەی کردووە ئەم وڵاتە لە کاتی رازی نەبوون لە رەوتی لێکۆڵینەوە و سزادانی ئەنجامدەرانی داکەوتنی فڕۆکە ئۆکراینیەکە ، سکاڵا لای دیوانی دادی لاھە بەرز دەکاتەوە ، گوتی : لێدوانی دەستتێوەردەرانەی کاربەدەستانی کەنەدی جێی قەبوڵ نیە ، راپۆرتی تەکنیکی ئامادە کراوە و بەمزوانە بڵاودەبێتەوە . 

سەرپەیڤ