کاردانەوەی ئێران بە هێرشی مووشەکی بۆ سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا لە عێراق
کانونی یه‌که‌م 21, 2020 17:03 Asia/Tehran
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاند: جۆر و کاتی ئەم هێرشە و خراپتر لەوەش بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا گوماناواییە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سه‌عید خه‌تیب زاده، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ڕایگەیاند: شوێنە دیپلۆماتیکەکان زۆر جار لە عێراق هێرشیان کراوەتە سەر و ئێران لەمبارەوە هەڵوێستی یەکسانە ولە روانگەی ئێمەوە هێرش بۆ سەر شوێنە دیپلۆماتیکەکان قبووڵ کراو نییە.
وتیشی: گومان له‌کاتی ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه هه‌یه، که شه‌وی ڕابردوو کرایه سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز له‌به‌غدا و بەیاننامەکەی ئەمریکا سەبارەت بەو هێرشەش جێگای گومان بوو، دەتوت لە پێشەوە ئامادە کرابوو.
ئەوەشی وت کە قسە و تۆمەتەکانی پەمپەئۆ ئیدانە دەکەین و هۆشداریش بە ڕژێمی ئەمریکا دەدەین کە بە دوای شەڕ و ئاژاوە نانەوەدا نەبن .