کانونی یه‌که‌م 22, 2020 14:41 Asia/Tehran
  • کچەکانی «شین ئاوا» لە وەزارەتی پەروەردەو بارھێنانی ئێران دادەمەزرێن

نوێنەری جەماوەری سەردەشت و خانێ لە مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران وتی: ئەو کچانەی «شین ئاوا»کە لە ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەی قوتابخانەکەیاندا توشی کارەسات ھاتن لە وەزارەتی پەروەردەو بارھێنانی ئێران دادەمەزرێن.

«کەمال حسەین پوور» ڕۆژی سێ شەممە ڕایگەیاند: لە کۆبوونەوەیەکی ھاوبەش و لە دیداری لەگەڵ وەزیری پەروەردەوبارھێنان بە سەرنجدانی ئەو کارەساتەی وا بە سەر کچانی «شین ئاوا»دا ھات و بۆ دابین کرانی کارو گوزەرانی داھاتوویان، فەرمانی وەرزگیران و دامەزرانی تەواوی ئەو کارەسات دیتووانە لە لایەن وەزیری پەروەردەوبارھێنانی ئێرانەوە دەرکرا.

ناوبراو وتیشی: بە پێی ئەم فەرمانە قوتابیانی «شین ئاوا»ی خانێ بە لانیکەمی بڕوانامەی بەکارلیۆس بە بێ تاقیکاریی وەرگیران لە وەزارەتی پەروەردەو بارھێنانی وڵات دا دادەمەزرێن.

نوێنەری جەماوەری سەردەشت و خانێ لە مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران وتیشی: لە ئێستادا ھەموو پێداویستییەکی چارەسەری، نیشتەجێ کردن، خزمەتگوزاری و تەناھی و دابین کردنی داوودەرمانی ئەم کچانە بە بەلاش و بەکەڵک وەرگرتن لە سەرچاوە دراڤییەکانی دەوڵەت ئەنجام دەگرێت.

لە ١٥ی سەرماوەزی ساڵی ١٣٩١ دا قوتابخانەی سەرەتایی کچانەی «ئینقلابی ئیسلامی»ی «شین ئاوا»ی خانێ بەرەوڕووی کارەساتی ئاگرکەوتنەوە ھات و لە ئەنجام دا دوو کەس لە قوتابیان گیانیان لەدەست داو ٢٦ قوتابیی دیکەی ئەم قوتابخانە کچانەیەش توشی سووتان ھاتن.

سەرپەیڤ