ڕۆحانی: خرانەگەڕی پرۆژە نیشتیمانییەکانی پترۆکیمیا نیشانەی دەستەڵاتی گەلی ئێرانە
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی خرانەگەڕی پرۆژە نیشتیمانییەکانی پترۆکیمیای بە ھۆی لاوان و پسپۆڕانی ئێرانییەوە بە نیشانەی دەستەڵاتی گەلی ئێران و تێسرەواندنێک لە ئیستیکباری جیھانیی زانی.
«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی پێنج شەممە لە ئاھەنگی خستنەگەڕی پرۆژە نیشتیمانییەکانی پترۆکیمیا لە سێ پارێزگای ئیلام، ئازەربایجانی ڕۆژئاواو ھەمەدان کە بە شێوەی ڤیدیۆکۆنفرانس بەڕێوە چوو، ڕایگەیاند: سەرتاسەری ئێران لە سەردەمی بایکۆت دا بوو بە کارگەیەکی گەورەی ئابووری کە ھەمووان تیای دا بەشدارن و چالاکی دەنوێنن.
ڕۆحانی بە دەربڕینی ئەمەی کە دەستەڵاتی نیشتیمانیی ئێران ئەمڕۆ ئاشکراتر بووە و بۆ سەرکەوتنی گەورەتر ھەموو دەستیان داوەتە دەسستی یەکتر، پێشی داگرت: کەوتنەگەڕی پرۆژە نیشتیمانییە گەورەکان لە بواری پیشەسازیی پترۆکیمیا، دەربڕی سەرکەوتنی گەورەی نەتەوەی مەزنی ئێران لە تەواوی بوارەکان لەوانە بواری پیشەسازییە.
ڕۆحانی بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە تەمەنی شەڕی ئابووری بەسەر چووەو ئەوەش کە سەرکردایەتیی ئەم شەڕەی بە ئەستۆ بوو لە کۆتایی تەمەنی سیاسیی خۆی نزیک بووەتەوە، وتیشی: گەلی مەزنی ئێران بۆ ھەتاھەتایە لە مێژوودا بە زیندوویی و سەربەرزی دەمێنێتەوە وەک چۆن بە درێژایی مێژووش ھەروا بووە.