کانونی یه‌که‌م 25, 2020 16:36 Asia/Tehran
  • چاک بوونەوەی نزیکەی ٩٣٤ ھەزار کەس لە توشبووانی کۆرۆنا لە ئێراندا

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی و دەرمان و فێرکاریی پزیشکیی ئێران باسی چاک بوونەوەی نزیکەی ٩٣٤ ھەزار کەس لە توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێرانی کرد.

«سیما سادات لاری»وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی و دەرمان و فێرکاریی پزیشکیی ئێران ڕۆژی ھەینی لە بارەی دوایین ڕێژەی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێراندا وتی: بە پێی پێوەرە یەکلایی کراوەکانی پێزانین، لە ماوەی ٢٤ کاژێری ڕابردوو ٦ ھەزارو٢١ نەخۆشی تازەی توشبووبە ڤایرۆسی «کۆڤیدی_١٩» لە ئێراندا ناس کراون کە لەم ژمارەیە ٩٠٦ کەسیان خەوێندراون و ئەوانی دیکەش بە شێوەی دەستبەجێ چارەسەرییان بۆ کراوە.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران وتووشیەتی: تێکڕای توشبووان بە «کۆڤیدی_١٩» لە ئێراندا گەییشتوونەتە ملوێنێک و ١٨٩ ھەزارو ٢٠٣ کەس.

وتەبێزی وەزارەتی دەرەوە جەختی لەوەش کردەوە کە، ھەتا ئێستا ٩٣٣ ھەزارو ٧٣٦ کەس لە توشبووان چاک بوونەتەوەو گەڕاونەتەوە بۆ ماڵ.

ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیھاندا گەییشتووەتە ٨٠ ملوێن کەس کە ھەتا ئێستا ٥٦ ملوێن کەسیان چاک بوونەتەوە.

ئەمریکا بە زیاتر لە ١٩ ملوێن توشبوو لانیکەم ٣٣٧ ھەزار قوربانیی ھەبووەو بەم پێیە زیاترین ئاستی توشبووان و قوربانیانی لە جیھاندا بە خۆی تەرخان داوە.

سەرپەیڤ