کانونی یه‌که‌م 25, 2020 17:45 Asia/Tehran
  • ئامادەیی ڕاگەیاندنی ٢٧ ھەزار کەس بۆ ئەنجام دانی تاقیکردنەوەی پێکوتەو ڤەکسینی ئێڕانیی کۆرۆنا

بە پێی ڕاگەیاندنی کۆمپانیای «شەفا فارمەد» تەنیا لە ماوەی سێ ڕۆژ لە دەست پێ بوونی ناونووسین بۆ ئەنجام دانی تاقکردنەوەی ھەکسینی ئێرانیی کۆرۆنا لە سەر مرۆڤ، زیاتر لە ٢٧ ھەزار کەس بە شێوەی خۆبەخش ئامادە بوونی خۆیانیان ڕاگەیاندووە.

یەکەم ڤەکسینی ئێرانیی کۆرۆنا کە بە ھۆی  کۆمپانیای «شەفا فارمەد» بەرھەم ھاتووە، دوای تێپەڕینی قۆناغەکانی تاقیکردنەوە لە سەر ئاژەڵ و تۆمارکرانی لە ڕێکخراوەی جیھانیی تەندوزستی و وەرگرتنی مۆڵەتی پێویست لە وەزارەتی تەندروستی، دەرمان و فێرکاریی پزیشکیی ئێران گەییشتووەتە قۆناغی تاقیکردنەوە لە سەر مرۆڤ کە ئەم تاقیکردنەوانە لە حەوتەی داھاتووەوەو لە سێ قۆناغ دا ئەنجام دەگرێت.

  کۆمپانیای «شەفا فارمەد» ڕایگەیاندووە: لە ڕۆژی سێ شەممەو دوای ڕاگەیاندنی دەست پێ بوونی ناونووسین ھەتا شەوی ڕابردوو ٢٧ ھەزارو ٧٩ کەس بۆ تاقیکردنەوەی ڤەکسینی کۆرۆنای بەرھەمھاتووی پسپۆڕانی ئێرانی ئامادە بوونی خۆیانیان ڕاگەیاندو ناویان نووسی.

بەرلەمەش «کیانوش جەھانپوور» وتەبێژی ڕێکخراوەی خۆراک و دەرمانی ئێران ڕایگەیاند بوو: ھەشت ڤەکسینی ئێرانیی کۆرۆنا لە پێڕستی کاندیدەکانی ڤەکسینی ڕێکخراوەی تەندروستیی جیھانی دایەو ھەشت ڤەکسینی ئێرانیی دیکەش لە سەروبەندی تۆمار کران لەو پێڕستەدایە.

 

سەرپەیڤ