سەرۆک کۆماری ئێران: ئەمریکا ڕێگری دەکات لە کڕینی پێکوتەی کۆرۆنا بۆ گەلی ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i390837-سەرۆک_کۆماری_ئێران_ئەمریکا_ڕێگری_دەکات_لە_کڕینی_پێکوتەی_کۆرۆنا_بۆ_گەلی_ئێران
سەرۆک کۆمار وتی: ئێمە ئامادەین پێکوتەی کۆرۆنا بکڕین بەڵام ئەمریکا دەڵێت :پارەکەی ئەبێ سەرەتا بێتە ئەمریکا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 26, 2020 13:09 Asia/Tehran
  • سەرۆک کۆماری ئێران: ئەمریکا ڕێگری دەکات لە کڕینی پێکوتەی کۆرۆنا بۆ گەلی ئێران

سەرۆک کۆمار وتی: ئێمە ئامادەین پێکوتەی کۆرۆنا بکڕین بەڵام ئەمریکا دەڵێت :پارەکەی ئەبێ سەرەتا بێتە ئەمریکا .

 

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە لە کۆبوونەوەی لێژنەی نەتەوەیی ڕووبەڕوو بوونەوەی کۆرۆنا، وتی: ئێمە پارەمان ئامادە کردووە کە پێکوتەی کۆرۆنا بکڕین.

جەختیشی کرد: ئەمریکا دەڵێت کە پارەکەی ئێران ئەبێ سەرەتا بێتە ناو بانکێکی ئەمریکی پاشان بچێتە ئەو وڵاتە کە پێکوتەکەی ئێران دەدات؛ باشە کێ متمانە بە ئێوە دەکات؟ ئێوە لە هەموو شوێنێ پارەکەمانتان دزی، چۆن متمانە بکەین کە دووبارە پارەکەمان نادزن.

سەرۆک کۆمار وتیشی: ئێمە  رێگا نادەین خەڵکی ئێران لە ماوەی تاقی کردنەوەی پێکوتەیەکدا، ئەو ڤاکسینە بەکار بهێنن. هەندێک کۆمپانیا ڤاکسینیان چێ کردووە و دەینێرنە وڵاتانی دیکە تا تاقی بکەنەوە بەڵام وەزارەتی تەندروستی و دەرمانی ئێمە ئیزنی ئەو کارە نادات.