کانونی دوھەم 01, 2021 19:34 Asia/Tehran
  • سەرتیپ قائانی: ڕێبازی لقی قودس و خۆڕاگری بە سەرەڕۆیی ئەمریکا ناگۆڕدرێت

فەرماندەری لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بە دەربڕینی ئەمەی کە شەھید«سولەیمانی» پاڵەوانی گەلی ئێران ئوممەتی ئیسلامی و ھەروەھا پاڵەوانی شکاندنی پۆرتی ئیستیکبارە، وتی: ڕێبازی لقی قودس و خۆڕاگری بە سەرەڕۆیی ئەمریکا ناگۆڕدرێت.

سەرداری سەرتیپ «ئیسماعیل قائانی» فەرماندەری لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ڕۆژی ھەینی لە ڕێ و ڕەسمی یەکەم ساڵگەڕی شەھید کرانی سەرداری سپەھبۆد «قاسم سولەیمانی» و «ئەبو مەھدی موھەندیس» و ھاوڕێکانیان لە تاران بە ھێنانە ئارای ئەم بابەتەی کە دوژمن ٣٠ ساڵی ڕەبەق بەدوای تیرۆر کردنی سەردارانی خۆڕاگری بوو، وتیشی: ئەم مرۆڤە گەمژەیە «دۆناڵد ترەمپ» چەپەڵ ترین مرۆڤی سەر ڕووی زەوی و دڕندەترین گیاندارێک کە ھیچ بنەماڵەک لە ڕوانگەو بیرکردنەوەی دا بەدی ناکرێت، بە ھەڵخڕاندنی ڕژێمی داگیرکەری قودس و ڕژێمی سەعودی، تاوانێکی ئەنجام دا کە لە دنیادا پێشینەی نەبووەو بۆ ھیچ کەسایەتییەکی سیاسی و لەشکری لەم سەردەمەدا ڕووی نەداوە.

سەرتیپ «ئیسماعیل قائانی» ڕوو لە ئەمریکیەکان پێی داگرت: ئەوانەی وا ئەم تاوانەیان ئەنجام داوە، با بزانن کە کارێکیان کردووە کە لە سەرتاسەری جیھاندا لە ھەر کوێڕا پیاوێک ھەڵکەوێ و ھەلی بۆ بڕەخسێت، ئامادەیە ھەتا ئەو ناپیاوانەی کە ئەو کارەیان کردووە، سزا بدات.

فەرماندەری لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ڕوو لە ئەمریکییەکان ، وتیشی: ئێوە بەو دڕندایەتییەی کە ئەنجامتان دا، ئەرکێکی دیکەتان خستە سەرشانی ھەموو بیرئازادنی جیھانەوەو دڵنیا بن لەمەولا ئیدی لەنێو ماڵی خۆشتان لەوانەیە کەسانێک ھەڵکەون کە وەڵامی ئەو تاوانەتان بداتەوە.

سەرداری سەرتیپ «ئیسماعیل قائانی» ھەروەھا تیشکی خستە سەر ترس و تۆقانی لەشکریانی ڕژێمی زایونی لە سنوورەکانی نێوان فەلەستین و لوبنان و وتیشی: سووریاش خۆڕاگرانە وەستاوەو ئەمڕۆ بەشی ھەرە زۆری ئەم وڵاتە ڕزگار کراوە، عێراقی خەباتکاریش بە پتەوی پێ لە سەر بنەماھزرییەکانی خۆی دادەگرێت، یەمەن ستەملێکراویش ھەروا بە پتەوی دەجوڵێتەوەو ئەمە ڕێبازی «شەھید سولەیمانی»یە کە بە حەول و قووەی ئیلاھی ھەروا بەردەوام دەبێت.

سەرداری سپەھبۆد «قاسم سولەیمانی» فەرماندەی پێشووی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران و «ئەبو مەھدی موھەندیس» جێگری سەرکردەی حەشدی شەعبیی عێراق و ھەشت کەسی دیکە لە ھاوڕێکانیان  سەرلەبەیانیی ڕۆژی ھەینی سێھەمی ژانویەی ٢٠٢٠ لە ھێرشی ئاسمانیی ھێزە دەست درێژکارو تیرۆریستەکانی ئەمریکی لە نزیک فڕگەی بەغدای پێتەختی عێراق شەھید کران.

سەرپەیڤ