نامەی ئێران بۆ ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی سەبارەت بە دەسپێکی بەرهەمهێنانی سووتەمەنی بیست لە سەد
سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی باسی کرد لە نامەی ئێران بو ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی سەبارەت بە دەسپێکی بەرهەمهێنانی سووتەمەنی بیست لە سەد .
عەلی ئەکبەری ساڵحی سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی ئێران ڕوژی شەمە باسی کرد لە نامەی ئێران بو ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی سەبارەت بە دەسپێکی بەرهەمهێنانی سووتەمەنی بیست لە سەدی و تی : نامەیەکمان بۆنوێنەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڤیەن ناردووە کە پێشکەشی ئاژانسی بکات وکارناسان بێن و شەقڵ و مۆمەمەکەی بکەنەوە .
ساڵحی بە وتنی ئەوەی کە لە ژێر چاودێری ئاژانسلە داهاتووی نزیکدا دەبێ کەپسوولی گازی یورانیوم بگۆڕین جەختی کرد : ئێمە دەبێ پەسەن کراوەی مەجلسی شورای ئیسلامی جێ بە جێ بکەین.
بە پێی یاسای گەڵاڵەی هەنگاوی ستراتژیکی بوهەڵوەشانەوەی بایکۆتەکان و پاراستنی مافی نەتەوەی ئێران ، مەجلسی شورای ئیسلامی ئێران، دەوڵەت ئەرکمەندە بێتووبەڵێنیوڵاتانی ایەنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی جێ بە جێ نەکرێت ، مانگێک دوای پەسەن کرانی ئەو یاسایە ، جێبەجێکرانی خۆبەخشانەی بەڵگەی پڕۆتۆکۆلی پەیوەست ڕابگرێت .